بڕیارى داخستنى ته‌واوى زاڵگهكانى سنوورى گه‌رمیان ده‌رچوو

قه‌زاى كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد بڕیاریدا به داخستنى ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و درێژكردنه‌وه‌ى پشووى فه‌رمانگه‌كان تاوه‌كو 4ى ته‌موز، داخستنى بازاڕ و شوێنكاره‌كان له كاتژمێر 10:00ى شه‌و تاوه‌كو 6:00ى به‌یانى.
ده‌قى راگهیهنراوهكه
له‌پێناو ریگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ(27 ی 6) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد:
یه‌كه‌م:داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری5ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 4ی 7
جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێ ی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فهرمانبهراهكانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كریت به‌ومه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م:داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م:سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركهگهشتیارییهكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
پێنجه‌م:هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه پێدراو نیه، لهبهرهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوامان وایه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان پابه‌ندبن پێیه‌وه، ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه و داواده‌كه‌ین هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆنهكریت.
شه‌شه‌م:جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆلهداخراوهكان و كراوه‌كان).
حه‌وته‌م: بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانهو شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته
كورسی و مێز بهکارنەهێنن به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێت به‌سه‌فه‌ری كاربكه‌ن.
هه‌شته‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكریت.
نۆیه‌م: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
ده‌یه‌م: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
یانزه‌یه‌م: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگیركردن له قه‌ره‌باڵه‌غی.
دوانزه‌یه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ئه‌منییه‌كان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









