
وێنەی ماڵێکی جولەکە لە-هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە-سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پاراستن و لەناونەچوونی گەڕەكی جولەكەكان و بەردەوامیدان بەسیمای ئەو پێكەوە ژیانەی كە لەڕابردوودا ئاینەجیاوازەكان لە شاری هەڵەبجە هەیانبووە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەڵەبجە داوای ملیارێك و 500 ملیۆن دینار دەكات، بەڵام بەهۆی وەڵام نەداوەی حكومەت خەریكە شتێك نەمێنێت بەناوی گەڕەكی جولەكان.
محەمەد عارف، یەكێك لە دانیشتووانی گەڕەكی جولەكانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: یەكێك لە شوێنە مێژووی و هەرە كۆنەكانی هەڵەبجە بریتیە لە گەڕەكی جولەكەكان كە لە سەدەكانی ڕابردوودا جولەكەكانی تێداژیاوە و ئێستاش ئاسەواری بەشێك لە خانووەكانی ئەو گەڕەكانە ماون، بەڵام لەشێوازی دروستكردنی خانووەكان و بینا و كەلوپەل و كەرەستە بەكارهاتووەكانی ناو ماڵ و كۆڵانەكانی بەرەو لەناوچوون رۆشتوون ئەوەش بەهۆی ئاوڕنەدانەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەو شێوێنە مێژوویە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر هەوڵێك هەبوو كە ژمارەیەك لە مێژوونوسان و شوێنەوارناسان و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەی هەڵەبجە پرۆژەیەكیان ئامادە كردبوو كە خۆی دەبینێتەوە لە كاركردن بۆ هێشتنەوەی گەڕەكی جولەكان وەك خۆی و هاوكات پاراستنی ئەو شێوازە تایبەتییەی كە هەیەتی چونكە ئەم گەڕەكە مێژووی شارێكە و دەبێت نەهێڵین ئەو مێژووە بسڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار بوو لەرێگەی رێكخراوی یونسكۆوە گەڕەكی جولەكەكان وەك یەكێك لە گەڕەكە كەلەپوری و مێژووییەكانی هەڵەبجە بناسێنین پاشان كاركردن بۆ دووبارە نۆژەنكردنەوەی بكەن، بەڵام ئەو پرۆژەیەش سەری نەگرت.
لای خۆیەوە كاروان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار دەستیەكی سەربەخۆ نیەو كارەكانمان لە چوارچێوەی وەزارەتی شارەوانی ئەنجام دەدەین، ئەمە تاڕادەیەك گرفتی بۆ دروستكردوین كە نەتوانین وەك پێویست كارەكانمان لە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەكاندا جێبەجێبكەین، هەر لەو چوارشێوەشەدا گەڕەكی جولەكان یەكێكە لەو شوێنەوارانەی كە جێگای مەبەستمانە گرنگی پێبدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەپلانی خۆماندا كڕینەوە و دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەو خانوانەمان خستووەتە بەرنامەی كاری خۆمانەوەو ئاراستەی وەزارەتی شارەوانیشمان كردووە، كە داوای بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینارمان كردووە بۆ كڕینەوەی حەوت خانووی گەڕەكی جولەكان و دووبارە نۆژەنكردنەوەیان پلانەكەشمان لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە رەزامەندی لەسەر دەربڕاوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجەوە هێشتا هیچ بڕەپارەیەك بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەكراوە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، تا بۆمان بكرێت ناهێڵین ئەو خانووانە لەلایەن خاوەنەكانیان بڕوخێندرێن بۆ ئەوەی ئەو مێژووەی كە هەیە و پەیوەستە بە بەیەكێك لە شوێنەوارە گرنگەكانی هەڵەبجە بە تەواوەتی لە ناو نەچێت بەڵام هاووڵاتین ئازادن لەكڕین و فرۆشتن بەو خانوانەوە بەمەرجێك نەڕوخێندرێن.
بە وتەی ڕۆشنبیران و شوێنەوارناسان، “ئەگەر لەماوەیەكی كەمدا ئاوڕی جدی لەگەڕكی جولەكانی هەڵەبجە نەدرێتەوە، ئەوا لە ماویەكی كەمدا شتێك نامێنێت بە ناوی ئاسەواری گەڕەكی جولەكان تەنها ناوەكەی دەمێنێتەوە”
گەڕەكی جولەكەكان كە دەكەوێتە سەنتەری شاری هەڵەبجە و ژمارەیەك جولەكەی تێدا نیشتەجبوون و دواتر بەرەو گەشەكردن ڕۆشتووە و پاش كۆچكردنی جولەكەكان بۆ ئیسرائیل و چۆڵبوونی ئەو گەڕەكە تا ئێستاش چەندین خانووی ئەو جولەكانە ماوەتەوە كە لەڕووی بیناسازی و شێوازی دروستکردنیان جیاواز لە خانووی ئێستا.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









