
کەلار
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونیان به‌رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، له قه‌زاى كه‌لار ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژدا 150 دوكان و شوێنكار به داخستنیان سزادران.
به پێى راگه‌یاندراوێكى قایقامیهتى كه‌لار لە سنووری قەزای کەلار لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر له 150 شوێنکار بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون کە بەشی زۆری ئەو شوێنکارانە دەکەونە سەنتەری بازاڕی شاری کەلاره‌وه.
ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی کەلار و پۆلیسی شارەوانییەکان، بەبڕیاری قایمقامی کەلار بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پابەندکردنی هاووڵاتیان و کاسبکاران بە بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
قایمقامیه‌تى كه‌لار ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، ئەو شوێنانەی داخراون لە ماوەی رابردوودا چەندینجار لە رێگای لیژنەکان و راگەیاندنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە رێنماییەكان جێبەجێ بکەن بەتایبەت بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامك، بەڵام پابەندنەبوون بە رێنماییەكان بۆیە دواجار بڕیاری داخستنیان دراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









