هەموو ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت کە لە هەرێمەوە دراون بە خانەقین بچڕێنراون

خستنی تاوەرەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى پچڕاندنى ئەو ئینتهرنێتەى لە كوردستانەوە هاتووە، له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا دوو جار وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق سه‌ردانى خانه‌قینى كردووە و تاوه‌رى كۆمپانیاکانی تێکداوە.
ئەو وەزیرە عێراقییە هه‌موو كۆمپانیاكانیشى ناچار كردووە به كڕینى هێڵى ئینته‌رنێتى سه‌ر به به‌غدا كه ئێستا گرانتر له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌وێت و خێراییهكهیشى زۆر خراپه.
سەردار ئه‌حمه‌د خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكان له خانه‌قین به SNNى راگه‌یاند: وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كانیدا بۆ خانه‌قین كه له ماوه‌ى یه‌ك ههفتەدا دوو جار سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كرد، سه‌ره‌تا چووه حه‌مرین و دواتر جه‌له‌ولا و ئینجا خانه‌قین و كۆتا جاریش خودى خۆى سه‌ردانى شاخى مروارى كرد له سنوورى كفرى له‌نێوان خانه‌قین و گه‌رمیان.
وتیشى: “هه‌موو تاوه‌ره‌كانی په‌خشكردنى هێڵى ئینته‌رنێتى سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان پچڕاوە و له چه‌ند شوێنێكیش تاوه‌ره‌كان خراونه‌ته خوار و ئامێره‌كانیش شكاون”.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: بیانووى وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و هێڵانه‌ى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن باج ناده‌ن، بۆیه پێویسته بخرێنه سه‌ر حكومه‌تى عێراق و له ئێستادا ماوه‌ى دوو رۆژه هیچ جۆره ئینته‌رنێتێكى هه‌رێمى كوردستان له خانه‌قین نه‌ماوه و هه‌موومان به ناچارى كۆمپانیاكانمان گواسته‌وه بۆ سه‌ر كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێت كه رێگه‌پێدراوى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێشتر خۆیان خاوه‌نى كۆمپانیاكانیان بوون و كارتیان دروستده‌كرد، به‌ڵام ئێستا وه‌كو دوكاندارێك یان بریكارێك ده‌بێت كارت بكڕن له كۆمپانیاكه‌ى به‌غدا و بیفرۆشنه‌وه به هاوبه‌شه‌كانیان و جیاوازى زۆریش هه‌یه له نێوان هێڵه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، چونكه هێڵه‌كانى كوردستان هه‌رزانتر و خێراتر بوون، به‌ڵام ئه‌م هێڵه‌ى به‌غدا و زۆربه‌ى هێڵه‌كانى دیكه‌یان گرانتر و خاو و خراپه.
ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ى ئینته‌رنێت گلهیشى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له بڕینى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت له خانه‌قین یه‌ك قسه‌یان نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت له ڕووى راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه گرنگى ئه‌وتۆى پێنه‌دراوه.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له خانه‌قین، له‌كاتێكدا وه‌زیرى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق سه‌ردانى خانه‌قینى كردووه، هێزێكى زۆر گه‌وره و فراوانى له گهڵدابووه و له‌و ماوه‌یه‌ى له خانه‌قین ماوه‌ته‌وه رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ناوه‌ڕاستى خانه‌قینی داخستووه و بووه‌ته جێی نیگه‌رانى هه‌موو لایه‌ك.
وتیشى: “دواتر هه‌ر به‌و هێزه فراوانه‌وه چووه‌ته ناوچه‌كانى دیكه و هه‌رچیه‌ك ویستویانه له خسته‌خواره‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت و شكاندنى ئامێر و پێداویستییه‌كانى ئه‌و تاوه‌رانه شكاندوویانه”.
بۆ به‌دواداچوونى زیاتر SNN په‌یوه‌ندى به قایمقامى خانه‌قینه‌وه كرد، به‌ڵام بێ ئاكام بوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









