پێنج راهێنه‌ری كاراتیی كه‌ركوك به‌شداری خولێكی راهێنانی ئۆنلاینی كاراتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن

دوو راهێنەری بەشداربوو
SNN Sport – حسێن كه‌ركوكی
پێنج راهێنه‌ری كاراتیی شاری كه‌رکوك به‌شدارییان له خولێكی راهێنان كرد كه به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین به‌رێوه‌چوو.
عومه‌ر عه‌لی حسێن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كاراتیی كه‌ركوك و به‌شداربوو له خوله‌كه سه‌باره‌ت به به‌شداربووان و خوله‌كه بە SNN Sport ی راگەیاند: خوله‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی كاراتیی عه‌ره‌به‌وه به شێوازی ئۆنلاین كه له رۆژانی 14 بۆ 18 /6/2020 تایبه‌ت به كاراتیی جۆری كاتا و له رۆژانی 19-21/6 تایبه‌ت به جۆری كۆمێتی به‌رێوه‌چوو “.
وتیشی ” خوله‌كه نزیكه‌ی 1600 راهێنه‌ر له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شداریان تێدا كردبوو، له شاری كه‌ركوك پێنج راهێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد كه بریتی بوون له ” عومه‌ر عه‌لی ، محه‌مه‌د قاسم ، ماجید خیرالله ، كارزان عه‌لی و رزگار جه‌بار “.
هه‌روه‌ها وتیشی” وانه‌كان كه به شێوه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌شده‌كران، بریتی بوون له وانه‌ی پراكتیكی و تیۆری و له كۆتایشدا تاقیکردنه‌وه بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا “.
عومه‌ر عه‌لی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ناوی وانه بێژه‌كانی خوله‌كه‌ی خسته‌روو کە پێكهاتبوون له راهێنه‌رانی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كو ” د ره‌زا یوسف ، د. عه‌بدول فه‌تاح نه‌جار ، عه‌لی زه‌هراوی ، محه‌مه‌د ئیبراهیم).
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









