
مهرزى شۆشمێ له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگهیاند: ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی وڵاتى ئێرانەوە پەیوەندی بە پارێزگاری هەڵەبجەوە كراوه و بە فەرمی ناساندنی هەردوو مەرزی( پشە و شۆشمێ)ى پێ راگەیهنراوه.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بە (SNN) رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری هەڵەبجەوە كرا و ئاگاداركرایەوە لهلایهن لایەنی ئێرانیهوه كه بە فەرمانی ژمارە (61224) ، هەردوو مەرزی شۆشمێ و پشتە كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی ناسێندراون”.
وتیشى: “لە كۆبوونەوەكانی رابردوودا بە سەرپەرشتی هەردوو پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگاری كرماشان جەخت لە پێویستی هەوڵەكان لە هەردوولا كرایەوە كە بەردەوامبن لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكانەوە لەسەر هەنگاوەكانی بە فەرمی كردن و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزەكانی سنوورەكە، چونكە ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی ئێراندایە”.
لهبارهى ههماههنگییهكانى نێوان ههردوو وهزارهتى دهرهوهى عێراق و ئێران لهو بارهیهوه جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “هەر ئەمڕۆ پێمان راگەیەنرا كە پارێزگاری كرماشان بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێكردنی خاڵەكان پەیوەندیی بە وەزیری ناوخۆیی ئێران كردووە، دواتر وەزیری ناوخۆیی ئێرانیش پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆیی عێراق كردووە، بۆئەوەی ئهوانیش (عێراق) هەردوو مەرزی پشتە و مەرزی شۆشمێ بە فەرمی بناسێنن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









