
وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN-
ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: “رێککەوتنی نێوان ئێمە و پارتی بنەماکەی چاکسازییە و پڕۆسەی چاکسازیی بەخاوی دەڕوات بەڕێوە، وتەبێژی پارتیش دەڵێت: “هەوڵێک هەیە ساردیی نێوان ئێمە و یەکێتیی نەمێنێت”.
دوای کۆبوونەوەی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە سەڵاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیران مەحمود محەمەد وتەبێژی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازدا.
د. دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: “یاسای چاکسازیی لە یەکی تەمموزەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت هاوکاریی لایەنەکان هەبێت تا سەربگرێت”.
وتیشی: “هاتنمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەشێکی بۆ مەبەستی ئەوەیە بۆ بەغدا تەبایی نێوان خۆمان پێویستە و هەموومان باجی ئەوە دەدەین گەر حکومەت نەتوانێت وەک پێویست چاکسازیی بکات”.
راشیگەیاند: “هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی دووقۆڵیی و دواتر سێ قۆڵیی بێتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی ئەو ساردییەی لەنێوان لایەنەکان هەیە”.
لای خۆیەوە مەحمود محەمەد وتەبێژی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: “هەوڵمان دەستپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی کەموکووڕییەکان لەنێوان ئێمە و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هەوڵ هەیە ساردی و کەموکورتی نێوان ئێمە و یەکێتیی نەمێنێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









