
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
پۆلیسی ئینتەرپۆڵ داوایەکی ئێرانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەتکردەوە.
دوای ئەوەی ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپۆڵ کرد، دۆناڵد ترەمپ دەستگیربکات، ئەو دەزگایە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تێکەڵکردنی ئەم دۆسیە بە بابەتی سیاسیی، داوای دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەتدەکەنەوە و جێبەجێی ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە برایان هوک نوێ نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە وتی: “ئەو بڕیارە تەنیا پروپاگەندەیەکە و هیچ کەسێک بە جدی وەریناگرێت”.
هوک وتیشی: “فەرمانەکە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دروستناکات و تەنها هەنگاوێکی سیاسییە کە نراوە”.
دوێنێ بەرپرسانی دادوەریی ئێران بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کۆبوونەوە.
عەلی ئەلقاسی مێهر دادوەری گشتیی شاری تاران وتی: 36 کەس لەوانەی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی تێوەگلاون و دەستیان هەبووە ناسراونەتەوە، کە لە ناویاندا بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش بوونیان هەیە.
باسی لەوەش کرد، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەیەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە و یەکێک لەوانەش دۆناڵد ترەمپە و داواکەشیان ئاڕاستەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵ کردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









