سلێمانی.. لە سبەینێوە دەرمانێکی تایبەت بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی کە لە ئێستادا نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەری کۆرۆنا تەرخانکراوە، باس لە رەوشی تووشبووان دەکات و دەشڵێت: “لە سبەینێوە دەرمانێکی تایبەت بۆ تووشبووان بەکاردەهێنین کە بەرگری لەشی ئەو کەسانە بەرزدەکاتەوە کە هەوکردنی سییان هەیە”.
د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاندووە: “رۆژانە نزیکەی 100 نەخۆش لە چوار قاوشدا چارەسەریان بۆ دەکرێت (ئەمڕۆ 115 نەخۆشی لێبوە)”.
باسی لەوەشکرد: “ڕۆژانە نزیکەی 20 نەخۆش رەوشیان بەرەو باشی دەچێت و دەیاننێرینەوە بۆ تەواو کردنی چارەسەرەکەیان لە ماڵەوە یان لە ئوتێلە تەرخانکراوەکان”.
وتیشی: “رۆژانە نزیکەی 10 نەخۆش پلازمایان بۆ دەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست دکەوێت، بەشێکیشیان ئێمە هاوکاریان دەکەین”.
دەشڵێت: “رۆژانە نزیکەی پێنج نەخۆش باری تەندروستیان تێکدەچێت و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دەبێت و بەپێی هەبوونی جێگا دەیاننێرین نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، رۆژانە چەند حاڵەتێکی کەمی مردن لە جمهوری تۆمار دەکرێت”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری راشیگەیاندووە: “ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێک لەو نەخۆشانەی پلازما وەردەگرن سوودی زۆری لێ دەبینن و دوای دوو بۆ سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەریان دەکەین، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕوودەکەنە بانکی خوێن بۆ پێدانی پلازما و ڕۆژانە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە 14 ڕۆژ بەسەر چاکبوونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان دەچن بۆ بەخشینی پلازما”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لە سبەینەوە دەست دەکەین بە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری لەو کەسانەی تووشی هەوکردنی سەختی سییەکان بوون”.
سەبارەی بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان ناوبراو وتی: “سوپاس بۆ خوا ئێستا پابەندی خەڵک باشتربوە و ماسک و دەستکێش زۆر بەکاردەهێنن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









