ڤایرۆسى كۆرۆنا (حسێن دزه‌یی) بێ‌ئومێد و نیگه‌ران و تووشى شۆك ده‌كات

بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا زیانێكى زۆر لهوهرزشكارێكى كورد ده‌دات و وه‌رزشكاره‌كه-ش جگه له بێئومێدبوونى، هه‌روه‌ها نیگه‌رانە، بڕیاره لهناكاوهكان بۆ دواخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاڵهوانێتیهكانى یارى له‌شجوانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى به‌شۆك ناوده‌بات، ئه‌م وه‌رزشكاره كورده حسێن دزه‌یی ئه‌ندامى تیمى له‌شجوانى یانه‌ى شورته-ى شارى به‌غدا و هه‌ڵبژارده‌ى عیراقه و لهبهدواداچوونێكى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)دا، له‌ده‌مى خۆیه‌وه چیرۆكى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان و به‌شدارییكردنى له‌كه‌مپى مه‌شق و راهێنان و خه‌رجیه‌كانى باس ده‌كات.
” هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و ره‌نجم به‌فیڕۆچوو”
له‌سه‌ره‌تادا حسێن دزه‌یی یاریزانى تیمى له‌شجوانى یانه‌ى شورته-ى به‌غدا و هه‌ڵبژارده‌ى له‌شجوانى عێراق (له‌سه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م بارودۆخه كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هاتوه‌ته كایه‌وه و تاچه‌ند ژیانى ئه‌وى وه‌ك وه‌رزشكارێك تێكداوه)؟ وتى:” بێگومان كاریگه‌ری زۆرى هه‌بووه و زیانى زۆریشى پێ گه‌یاندووین به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نى دارایی و هه‌روه‌ها جه‌سته‌شه‌وه، چونكه ئێستا من له‌ماڵ دانیشتووم و مه‌شق و راهێنان ناكه‌م و ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ئاماده‌كارییه‌كان خه‌رجم كرد ئه‌ویشم چوو، پاڵه‌وانێتیه‌كانیش نه‌كران و ده‌توانم بڵێم پاش ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و خهرجییهى كه كردم، هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و ره‌نجم به‌فیڕۆچوو”.
“زیاتر له هه‌شت هه‌زار دۆلار خه‌رجیم بووه”
حسێن له‌سه‌ر چۆنێتى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان و خه‌رجیی و ئه‌و زیانانه‌ى به‌رى كه‌وتووه، زیاتر روونكردنه‌وه‌یدا و ده‌ڵێت:” له‌هه‌ولێره‌وه ئاماده‌كارییه‌كانم بۆ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عیراق كرد و دواتر چوومه شارى به‌غدا و له‌وێش بۆ ماوه‌ى 16 رۆژ مامه‌وه و به‌شدارى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانم كرد، پێش ئه‌وه‌ى روو بكه‌مه شارى به‌غدا، زیاتر له پێنج هه‌زار دۆلارم خه‌رج كرد، خۆتان ده‌زانن بۆ ئاماده‌كردنى جه‌سته‌ت بۆ پاڵه‌وانێتییه‌ك زۆر ماندوو دهبى و من رۆژانه دووجار به‌یانیان و ئێواران مه‌شقى ته‌واوم ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وه‌كوو جه‌نگێكى ده‌روونییه له‌گه‌ڵ خۆتدا كهخواردنت ده‌گۆڕى و ناتوانى به‌خواستى خۆت چ خواردنێكت پێ خۆش بێ بیخۆیت، دواى ئه‌وه كه گه‌یشتمه به‌غدا و له‌ماوه‌ى ئه‌و 16 رۆژه‌دا دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دینارى تر‌ى عێراقی خه‌رجیم بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌رجییه‌كان ئهژماربكهم له‌ماوه‌ى رابردوودا تا وه‌ستاندنى پاڵهوانییهكان له‌به‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا، زیاتر له هه‌شت هه‌زار دۆلار خه‌رجیم بووه”.
“هه‌واڵى دواخستنه‌كه تووشى شۆكى كردین”
دواجاریش له‌درێژه‌ى قسه‌كانی و له‌باره‌ى دواخستنى پاڵه‌وانێتیه‌كان قسه‌ى كرد و وتى:” له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانم ته‌واوكرد بۆ پاڵه‌وانێتى عێراق و نزیكه‌ى شه‌ش رۆژ مابوو بۆ ده‌ستپێكردنى، كات 12ى شه‌وبوو له‌لایه‌ن یانه‌كه‌مه‌وه هه‌واڵه‌كه‌م پێگه‌یشت كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، منیش زۆر نیگه‌ران بووم و زۆریش خه‌مم پێى خوارد و یاریزانه‌كانى تر‌ى خۆمان له‌یانه‌ى شورته هه‌مووى ده‌گریان، به‌ڕاستى هه‌واڵى دواخستنه‌كه تووشى شۆكى كردین، تۆ ئه‌و ماوه زۆره خۆت ئاماده‌بكه‌یت و ده‌وامى فه‌رمانگه و ئیش و كار و ماڵ و منداڵ به‌جێ بهێڵیت و خه‌رجییه‌كى زۆر بكه‌یت، كه‌چى له‌ناكاو پێت بڵێن پاڵه‌وانێتیه‌كه ناكرێ، دواجار وتم خێرى تێدایە و كێشه‌یه‌ك نیه و من پاڵه‌وانێتى ترم له‌پێش ماوه كهیهكێكان پاڵه‌وانێتى (ئاى ئێف بى بى-IFBB) جیهانیی له‌دوبه‌ى و یه‌كێكى تر له‌میسر و ئه‌ویتریش له‌توركیا و له‌پاڵه‌وانێتى جیهانى ئاڵاى كوردستان-یش به‌رزده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه بۆ من گرنگه، دواى ئه‌وه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ته‌له‌فۆنى بۆمن و هاورێیه‌كم كرد كه پاڵه‌وانى جیهانه، پێى وتین خه‌م مه‌خۆن بڕۆن خۆتان باشتر ئاماده بكه‌ن و پاڵه‌وانێتى تر‌ى دهرهكیتان له‌پێشه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌شجوانى عێراق و هه‌روه‌ها راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى له‌شجوانى عێراق ته‌له‌فۆنیان بۆمان كرد كه پاڵه‌وانێتى (ئاى ئێف بى بى-IFBB) جیهانیش كه‌بڕیاربوو له‌دوبه‌ى بكرێ، دواخراوه، بۆیه به‌ته‌واوه‌تى بێ‌ئومێد بووین و پاش ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه زۆره، هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك نه‌بوو به‌شدارى تێدا بكه‌ین و ئێستا بۆخۆمان له‌ماڵ دانیشتووین”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









