پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی بۆ لێكۆڵینەوە لە ئۆپراسیۆنهكانى توركیا پێكهێنا

كۆنگرهى رۆژنامهوانى لیژنهى پێشمهرگه له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مهودا مستهفا
پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ لەشكركێشییەكانی توركیا و تۆپبارانەكانی ئێران دەكات، لیژنەكەش لە رۆژی پێنجشەمە دەست بە كارەكانی دەكات لە هەریەكە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك.
ئهمڕۆ سێشهممه شاخەوان رەئوف، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پهرلهمانى كوردستان له كۆنگریهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: “دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەكی باڵا دروستبكرێت بۆ ئەوەی سەردانی هەموو ناوچەكان بكرێت كە تۆپباران كراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەین، ئێمەش سێ لیژنەمان لەسەر ئاستی پارێزگاكان: دهۆك و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە پێكهێناوە تاوەكو بەدواداچوون بكەن، چونكە ئەوە جاری یەكەم نیە توركیا و ئێران تۆپباران و بۆمبارانى ناوچە سنووریيەكان دەكەن و سنوورەكان دهبهزێنن، جگە لەوەش هاووڵاتییان شەهید و بریندار دهكرێن”.
وتیشى: “ئێمە دەمانەوێت هۆكارەكانی ئەو دەستدرێژی و پەلامارانە دەستنیشان بكەین، بۆیە بەدواداچوونی ورد دەكەین، چونكە بەپێی یاسا و دەستوور ئەوە شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستانە، دواتر ئەنجامی بەدواداچوونەكان رادەگەیەنین”.
پاشان عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە رایگەیاند: ” ئێمە بەدواداچوون بۆ خاڵە سنووریەكان و دیاری كردنی زیان و هۆكارەكان دهكهین، دواتر لەڕێگهى راپۆرتێكهوه حكومەتی هەرێم و عێراقی لێ ئاگادار دهكهینهوه، لەماوەی چەند رۆژێكیشدا ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین”.
له كۆنگرهكهدا لە وەڵامی پرسیاری (SNN) لەبارەی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی زەمانی توركی و كەناڵی ئيتجهادی عێراقی بڵاویانكردەوە كە حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە پێشوەختە لە بۆردومانەكان ئێوە هیچ زانیاریتان لایە؟ یان بەدواداچوونتان كردووە؟ عوسمان سێدەری ئاماژەی بەوە كرد: “ئێمە وەكو پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمان ئاگاداری شتێكی لەو بابەتە نین”؟
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









