ئۆتۆمبێلێك كهوته ناو ئاوى رووبارى سیروان و منداڵێك خنكا

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خێزانێكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە چوونهته كەنارى رووباری سیروان، بەڵام ئۆتۆمبێلەكەیان كهوتووهته ناو ئاوى رووبارەكە، لە ئەنجامدا منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان خنكاوه.
ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “پێشنیوەڕی ئەمڕۆ خێزانێكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی سەردانیكردنی دەریاچەی سیروان، چوونهته كەناری دەریاچەكە لە نزیك گوندی (ئیمامی زامن) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب)یان پێبووە، بهڵام ئۆتۆمبێلەكە كهوتووهته ناو دەریاچەكەوە”.
وتیشى: “لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا منداڵێكی تەمەن چوار ساڵی ئەو خێزانە كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووه خنكاوه، دواتر تیمەكانی بنكەی پۆلیسی ناحییەی سیروان گهیشتوونهته شوێنی رووداوەكە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دانیشتووانی گوندەكە ئۆتۆمبێلەكە و تەرمی منداڵەكەش دەرهێنراوهتهوه”.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “تەرمی منداڵەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، هاوكات لە بنكەی پۆلیسی ناحییەی سیروانیش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە”.



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









