“ئێمە دەنگمان بە یاسایی چاكسازی نەدا بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگە كەم بكرێتەوە”

کاروان گەزنەی ئەندام پەرلەمانی یەکێتی
SNN- مەودا مستەفا
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەبنەرەتدا ئێمە بەو شێوەیە دەنگمان بە یاسایی چاكسازی نەدا كەدەست بۆ مووچەی مووچە خۆران ببردێت و مووچەی پێشمەرگەیەك كەم بكرێتەوە لە 500 هەزار بكرێتە 400 هەزار دینار و داهاتی نەوتیش دیارنەبێت.
كاروان گەزنەی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند : ئێمە كاتێك دەنگمان لەسەر یاسایی چاكسازیدا دەنگمان لەسەر ئەوە نەداوە حكومەت بێت و دەرماڵەی خەڵك ببڕێت بەناوی چاكسازی، ئێمە دەنگمان لەسەر رێكخستنەوەی مووچەو نەمانی دوو مووچەی و نەمانی بندیوارەكان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان یاسایی چاكسازی لە خەرجی جێبەجێی نەكردووە كە ئەمەش یەكێكە لە بڕبڕەی پشتی یاسایی چاكسازی .
وتیشی: ” ئەگەر لایەنێك هەیە دەیەوێت یاسایی چاكسازی ڕابگرێت ئەوا كەس دەستی سەرۆكی حكومەتی نەگرتووە بۆ ئەوی چاكسازی بكات، با دەست بە چاكسازییەكە بكات وئێمەش لەگەڵ چاكسازین، بەڵام چاكسازی لە داهاتی نەوت و شەفافیەتی نەوت، نەوەكو بێت لەسەر مووچەی مووچەخۆران، بەتایبەتی مووچەی پێشمەرگەیەك كە مووچەكی 500 هەزار دینارو سەد هەزار دیناریان لە مووچەكەی بڕیوە لە هەمانكاتدا دوومانگە مووچەی وەرنەگرتووە، چۆن بتوانێت بەو مووچە كەمە كرێی خانووەكەی دابین بكات و پێداویستی ژیانی پڕبکاتەوە، “ئاخەر لە كوێی دنیا ئەم جۆرە چاكسازییەبوونی هەیە”.
ئاماژەی بەوەشكرد “ئێمە كە باسی چاكسازیمان كرد وتمان با خاڵە سنوریەكان رێكبخرێنەوە وتمان با ئەو مافیاگەردانیانەی هەیە نەمێنێت و ژماریەك كۆمپانیا هەیە كار دەكەن ئەوان ڕابگیردرێن بۆنموونە كۆمپانیای (كار) چونكە ئەو كرێی گواستنەوەی نەوتەی هەیە %60ی بۆكۆمپانیای كار دەگەرێتەوە %40 بۆ (ڕۆزنەفت) دەروات كە ئەویش شەریكی كۆمپانیای كارە، ئێمە ویستمان چاكسازی لەو بابەتاندا بكەین، نەك مووچەی خەڵك، بەراستی من تا ئێستا نازانم چەند داهات بۆحكومەت دەگەرێتەوە و هیچ كەس و پەرلمانتارێكیش نازانێت چەند داهات دەگەرێتەوە”.
بەگوێرەی رێنمایی ژمارە 13ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پلە و ناونیشانە وەزیفییەكان خانەنشینبوونیان رێكدەخرێتەوە، بە هەمان مەرج و پێوەرەكانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران، بە گشت پلە وەزیفیەكانی میلاكی شارستانی و سەربازی و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و گشت پلە تایبەتیەكانی دیكە، بە پێی ئەو رێنماییە رێژەی لە 15% لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵەی ئەوەی لە كاتی خزمەتدا وەردەگرێت، هەر كەسێكیش بە نا شایستە پلەی وەزیفی وەرگرتبێت یان خانەنشین كرابێت هەڵدەوەشێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









