حكومه‌تى هه‌رێم: له مانگى داهاتووه‌وه به گوێره‌ى داهاتى حكومه‌ت مووچه دابه‌شده‌كه‌ین

جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: به زۆرینه‌ى ده‌نگ یاسای چاكسازى چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وتیشى: “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا شاندى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ رۆژێكى مێژووییه، چونكه یاساى چاكسازى چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غداى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بابه‌تى گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، رێككه‌وتين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌مزووانه وهفدى هه‌رێم بچێته‌وه به‌غدا، هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
له باره‌ى گه‌ره‌نتیدان به فه‌رمانبه‌ران كه كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه به رێژه‌ى 21٪ ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد: “ته‌نیا ئه‌م مانگه ئه‌و رێژه پاره‌یه ده‌بڕین، له مانگى داهاتووه‌وه به‌پێى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌ند بێت به‌گوێره‌ى ئه‌وه پاره له فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا بكات كه به‌هۆى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازییه‌وه بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یاساكه گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و بڕه پاره‌یه‌كى زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه”.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه جوتیار عادل روونیكرده‌وه: “ئێمه له 11 مانگى ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تدا توانیوومانه 10 مووچه دابه‌شبكه‌ین، ئه‌مه‌ش كارێكى گرنگه”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ بابه‌تى راده‌ستكردنى نه‌وت و باسى له‌وه‌كرد: “ئێمه داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك نه‌وت خۆى، به‌غدا چاكه له‌گه‌ڵ ئێمه ناكات ئه‌گه‌ر پاره‌مان پێ بدات، چونكه ئه‌وه شایسته‌ى دارایی خۆمانه و مافێكى ده‌ستوورییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە باجی كۆمپانیاكان كرا، كۆمپانیاكانى بوارى نەوت و تەلەفۆن و كۆمپانیاكانی تر لەسەریانە باجی خۆیان بدەن و باج بگەڕێننەوە خەزێنەی حكومەتی هەرێم بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان، هەموو كۆمپانیاكان ئیلزام دەكرێن باجەكانیان بدەن”.
روونیشیكرده‌وه: “باسى پرۆژه‌ى تایبه‌تى نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت كرا و پەسەند كرا، بۆ یەكەم جاره لە حكومەتی هەرێم بەو جۆرە پەسەند دەكرێت، هاوبەشی لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەت دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییەكان لەسەر ئاستی پرۆژەكانی تری وەك رێگاوبان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









