سلێمانی.. ئامێرێکی پشکنینی کۆرۆنا لە ماوەی پێنج خولەکدا ئەنجامەکەی ئاشکرادەکات

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
کارمەندی تاقیگەیەکی شاری سلێمانی رایگەیاند: لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ئێستا پشکنینێکی نوێ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت کە لە ماوەی کەمتر لە پێنج جولەکدا ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکات.
هیوا نەجمەدین کارمەندی تاقیگەی (پێشکەوتوو) لە شاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئێستا لە زۆرینەی تاقیگەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی ئامێرێکی جیاواز بۆ پشکنینی کۆرۆنا بەردەستە، کە لە رێگەی میزەوە پشکنین بۆ کەسی گومانلێکراو دەکرێت و ئەنجامی پشکنینەکەش لە ماوەی کەمتر لە پێنج خولەکدا دەردەکەوێت.

هەروەها وتیشی: “داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەین بۆ ئەوەی بارگرانی سەر نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا کەمبێتەوە، ئەم ئامێرەی پشکنین زیاتر بخەنە نەخۆشخانەکانەوە”.
سەبارەت بە وردی پشکنینەکانیش، ئەو کارمەندەی تاقیگە رایگەیاند: “بەم ئامێرە پشکنینمان بۆ زیاتر لە 50 کەس کردووە کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان نەبووە و ئەنجامی بەشێک لە پشکنینەکان پۆزەتیڤ دەرچووە”.

تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار و 400 کەس لە هەرێمی کوردستان تووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو هەزار کەسیان چارەسەرکراون و لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە، ئێستا چوار هەزار و 112 کەس تووشبوون.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









