نەخۆشخانەی تایبەت بە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا و پڕبوونی قەرەوێڵەكانی نەخۆشخانەی وەفا، تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەكاری تەواویانكردووە بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بكەنە دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا.
د. ئاراس حەمە سەعید، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە، بە SNNی راگەیاند: بەهۆی زۆربوون و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەكەمان خەریكە بە تەواوی قەرەوێڵەكانی پڕدەبنەوە كە توانای 50 تا 60 نەخۆشمان هەیە لە ئێستادا زیاد لە 100 كەس وەك هەڵگری ڤایرۆسەكە دەستنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی بكەینە دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا، بەڵام رووبەڕووی گرفتی كەمی ستافی پزیشك و كارمەندی تەندروستی دەبینەوە كە تایبەت بكرێن بەو نەخۆشخانەیە و ئامادەییان تێدابێت لەو نەخۆشخانەیە دەوام بكەن، هاوكات نەخۆشخانەكە توانای وەرگرتنی 75 نەخۆشی هەیە.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا جارێكی دیكە ڕووبەڕووی گرفتی ئەنجامنەدانی پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بووینەتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمی ستافی تیمی پشكنین لە لایەك و هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە كیت و پێداویستییەكانی پشكنینی كۆرۆنا كەمیكردوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ئەو دوو ملیار دینارەی كە حكومەت بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینی تەرخانكرد و بڕیار بوو 170 ملیۆن دینار بدرێتە تەندروستی هەڵەبجە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكمان بەدەست نەگەیشتووە و خێرخوازن هاوكاری نەخۆشخانەكەمان دەكەن.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا ژماری تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، 132 كەسی تێپەڕاندووە نزیكەی 40 كەسیان لە نەخۆشخانەی وەفا لەژێر چاودێریدان و ئەوانی دیكە لە ماڵەكانی خۆیان چارەسەر وەردەگرن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









