
سلێمانی
SNN
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی 3 تەمموز راگەیەندراوێک دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ و رێنمایی نوێی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ 3ی تەمموز، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا 10ی تەمموز، بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
2- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ‌و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان
3- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4- هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی تایبه‌تیی و ئەهلیی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
5_ چێشتخانه و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکان، كافتریا‌و و ڕێستورانته‌كان (به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له)؛ له ڕۆژی 4ی تەمموزەوە به‌م مه‌رجانه ده‌كرێنه‌وه:
– هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ی مێزو شوێنه‌كانی دانیشتنی به‌كاربهێنێت.
– پابه‌ندی ته‌واوی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بێت.
– هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
6_ جیمەکان، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سروشتیی؛ به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
7_ نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8_ پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9_ پێویسته گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و ته‌كسی) به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن و هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10_ قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
11_ لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەشدەکەن.
12_ لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
13_ هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14_ پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
15_ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پشتیوانیی و په‌یڕه‌ویی له سیستمی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن) ده‌كه‌ین و داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تكردنی باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌كان.
16_ داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و چاكبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییه‌كانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیكردنێك به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان.
17_ هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك هێرش و سوكایه‌تیی بكاته‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ڕێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
18_ لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینەوەو گرتنه‌به‌ری ڕێکارەکان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
19_ دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
3ی تەمموز
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









