
تاوەری کارەبا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌سنورى گه‌رمیان پێدانى كاره‌باى نیشتمانی به ناوچه‌كه زیاتر بووه و به وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش له مانگى ئایاره‌وه هاوكارى گه‌رمیان ده‌كرێت و هاوكات زیادبوونى به‌رهه‌مێهانى كاره‌باش له هه‌رێمى كوردستان هۆكارى ئه‌و زیادبوونه‌یه.
حازم كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى كاره‌باى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: بڕى كاره‌باى گه‌رمیان 4.7 له سه‌دى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه كه گه‌رمیان گه‌رمه له مانگى ئایاره‌وه بڕێك كاره‌باى گه‌رمیان زیاد كراوه كه ڕێژه‌كه بۆ 5.1 یان 5.2 به‌رزبووه‌ته‌وه.
وتیشى، “له ئێستاشدا له‌به‌ر زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه داواى زیاتر كردنى بڕه كاره‌باى گه‌رمیان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نووسراوه‌كه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانن.
حازم كه‌ریم له باره‌ى زیادبوونى كاره‌باشه‌وه وتى، “به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه له دوو ڕۆژى رابردوودا وێستگه‌ى خه‌بات كه پێشتر خراپبوو له لایه‌ن تیمێكى توركییه‌وه كارى تێداكراوه و تێست ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانى له ئاستى هه‌رێمى كوردستان زیاتر كردووه و كاریگه‌ریشى له سه‌ر كاره‌باى گه‌رمیان هه‌بووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









