به‌وێنه: له سلێمانى یادى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى عێراق ئه‌حمه‌د رازى كۆچكردوو به‌رز راگیرا

هەڵبژاردەی سلێمانی و کەلار
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ به‌رز راگرتنى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى عێراق ئه‌حمه‌د رازى كۆچكردوو ،هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى یاریزانانى سلێمانى و كه‌لار یارییه‌كى دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا.
له یاریگاى ئاشتى و له یارییه‌كى دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى یاریزانانى سلێمانى و كه‌لار وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ وه‌رزشكارى كۆچكردوو ئه‌حمه‌د رازى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى عێراق و كیشوه‌رى ئاسیا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
پێش ده‌ستپێكردنى یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ خوله‌كێك به بێ ده‌نگى وه‌ستان و دڵته‌نگى خۆیان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو كرد.
یاریه‌كه ده‌ستى پێكرد و یاریزانانى هه‌ردوو تیپیش چه‌ندین نمایشى جوانى تۆپى پێیان پێشكه‌ش به هانده‌ران كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه خراپ به‌سه‌ر یاریزانانى سلێمانى شكایه‌وه كاتێك به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به سودى هه‌ڵبژارده‌ى یاریزانانى كه‌لار كۆتایى هات.
عه‌لى كاكه مینه دوو گۆڵ و به‌مۆ غه‌ریب دوو گۆڵ و محه‌مه‌د سابیر گۆڵه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى یاریزانانى كه‌لارییان تۆمار كرد و ئاسۆ رۆسته‌میش خاوه‌نى تاكه گۆڵه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى یاریزانانى سلێمانى بوو.
ئه‌حمه‌د سالار رێكخه‌رى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى وتى:” دوو ئامانجممان هه‌بوو له‌م یارییه، یه‌كه‌میان وه‌ك وه‌فایه‌ك بوو بۆ ئه‌و ئه‌ستێره گه‌وره‌یه‌ى تۆپى پێى عێراق كاپتن ئه‌حمه‌د رازى كه هاوخهمیشمان بۆ بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئامانجى دووه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه جارێكی‌تر ده‌ست بهچالاكییهكان بكرێته‌وه و له‌وه زیاتر ژیان نه‌وه‌ستێت و ده‌ست بكرێته‌وه به چالاكییه وه‌رزشییه‌كان.
ئه‌حمه‌د رازى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى عێراق دواى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژی 21ى مانگى رابردوو كۆچى دوایی كرد.




گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









