وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەو گەنجانە ئاشکرادەکات کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە: کۆرۆنا مەترسی لەسەر گەنجانیش هەبووە و تا ئێستا هەشت گەنجی تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكیدا بۆ SNN راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كۆرۆنا كاریگەری لەسەر گەنجان نییە دوورە لە راستیەوە، لە هەموو وڵاتانیش كاریگەری خۆی هەبووە و لە هەرێمی كوردستانیش گەنجان تووشی كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە، تەنانەت منداڵانیش لەو ڤایرۆسە بەدەرنین .
وتیشی: بە پێی ئامارەكان هەشت گەنج لە ماوەی رابردوودا لە هەرێم بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە كە تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 29 ساڵیدا بووە و بێگومان ئەو جۆرە مردنی گەنجان لە وڵاتانیش هەبووە بەڵام لە ئامارەكان باس نەكراوە ئەگەرنا گەنجانیش هاوشێوەی تەمەنەكانی تر مەترسیان لەسەرە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکرد، کۆرۆنا مەترسی زیاتری لەسەر ئەو گەنجانە هەیە کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.
لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە كرد بێگومان ئەو چەند رۆژەی كەوا قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا كاریگەریەكانی لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو دەردەكەوێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ هەڵگرتنی لەناکاوی قەدەغەی هاتووچۆنین، بەڵكو پێویستە بە قۆناغ قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیردرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









