خاوه‌نى دوكانى جل و به‌رگى وه‌رزشی له‌م دوو مانگه‌دا زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە

به‌هۆى مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنى دوكان و بازاڕه‌كانى شارى سلێمانی، زه‌ره‌رو زیانێكى زۆرى به خاوه‌ن دوكانه‌كان گه‌یاندووه به تایبه‌تى دوكانى فرۆشتنى جل و به‌رگى وه‌رزشی، وه‌ك خاوه‌ن دوكانه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن زه‌ره‌ره‌كانیان ده‌چێته زیاتر له 10هه‌زار دۆلار ته‌نها له‌م دوو مانگه‌دا كه داخراوه.
خاوه‌ن دوكانێکی وەرزش رایده‌گه‌یه‌نێت:” متمانه‌ى تۆپێكى پێمان به حكومه‌ت نه‌ماوه كه قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه”، هه‌روه‌ها یەکێکی تر له خاوه‌ن دوكانه‌كان دەڵێت” حكومه‌ت ناتوانێت مووچه دابین بكات چۆن ده‌توانێت قه‌ره‌بووى ئێمه بكاته‌وه” خاوه‌ن دوكانێكیش ئاماژه به‌وه ده‌دات “كه هه‌رچی جل و به‌رگ و پێڵاوى زستانه‌مان هه‌بوو هه‌مووى به زه‌ره‌ر ده‌مێنێته‌وه بۆمان”.
محه‌مه‌د عه‌لى خاوه‌نى یه‌كێك له دوكانه‌كانى جل و به‌رگى وه‌رزشی له‌شه‌قامى ئۆرزدى سلێمانی وتی:” زه‌ره‌رمان زۆر زۆره خۆتان ده‌یبینن كه ئێستاش هیچ بازاڕمان نیه و كرێى دوكانهكانیشمان بۆ نادرێت، لهبهرئەوە خاوه‌ن دوكانه‌كانیش مافى خۆیانه داواى بكه‌ن، ده‌شتوانن مانگێك پاره وه‌رنه‌گرن، بۆیه هۆكارى هه‌موو ئه‌م كێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت به دڵنیاییه‌وه متمانه‌ى یه‌ك تۆپى نیه له‌لاى من ئه‌م حكومه‌ته”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” دوكانه‌كان له‌م دوو مانگه‌دا زیاتر له 10 هه‌زار دۆلارییان زه‌ره‌ر پێگه‌یشتووه، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و جل و به‌رگ و پێڵاوانه‌ى هه‌یانە وه‌رزى نامێنێت و به زه‌ره‌ر بۆیان ده‌مێنێته‌وه”.
له‌لاى خۆیه‌وه ته‌ها محه‌مه‌د خاوه‌نى یهكێكیتر له دوكانه‌كانى جل و به‌رگى وه‌رزشی رایگه‌یاند:” بگره ئێستا كه دوكانیشمان كراوه‌ته‌وه بارودۆخمان خراپتربووه، چونكه حكومه‌ت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى نه‌داوه، هه‌روه‌ها هاتنى مانگى ره‌مه‌زانیش یه‌كێكی تره له هۆكارى بێ بازاڕییمان و ئیشمان ده‌وه‌ستێت، چونكه كه هاوڵاتى پاره‌ى پێ نه‌بوو چۆن ده‌توانێت شت بكڕێت، بۆیه نه‌دانى مووچه كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر هه‌موو ئیشێك هه‌یه به تایبه‌تى ئێمه‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رچی ئه‌و پێداویستییه وه‌رزشییانه‌ى هه‌مانه بۆ ساڵى داهاتوو كه مۆدێلى تازه هات هه‌مووى به زه‌ره‌ر ده‌مێنێته‌وه بۆمان”.
محەمەد جەزا یه‌كێكی تر بوو له‌و خاوه‌ن دوكانانهى بۆ فرۆشتنى جل و به‌رگى وه‌رزشی به دیار كڕیاره‌كانییه‌وه دانیشتبوو وتی:” چۆن زه‌ره‌ر ناكه‌ین له‌م بارودۆخه له هه‌موو روویه‌كه‌وه تووشی زه‌ره‌ر بووین خه‌ڵك هه‌مووى تووشی خراپى بارى ده‌روونى بووه، ئێمه ئه‌م قاتانهى هه‌مانه دوو مانگه له‌م دوكانه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا دوكانمان هه‌بوایه ئێستا زۆربه‌مان فرۆشتبوو، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌م قاتانهى هه‌مانه بۆ ساڵى داهاتوو مۆدێله‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌چێت و له رووى ده‌روونییه‌وه خراپ به‌سه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌شكێته‌وه، چ داوایه‌ك له حكومه‌ت بكه‌ین ئه‌و فریاى ئه‌وه ناكه‌وێت ده‌توانێت فریاى ئێمه و ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌وێت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه”.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









