ژوورى ئۆپراسیۆنهكانى ههڵهبجه بڕیارێكى تایبهت بۆ ئهو فهرمانبهرانه دهردهكات كه تووشى كۆرۆنا دهبن

مۆنۆمێنتى شههیدانى كیمیاباران له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە نوێترین رێنمایی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجەدا بڕیاردراوە، تا 11ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان راگرتنى دهوام دێژێبكرێتهوه و هەر فەرمانبەرێكی حكومهتیش تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ سەرجەم ئەو كەسانە كەرەنتینە بكرێن كە بەركەوتنیان لەگەڵى هەبووە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و ئەندامی ژووری ئۆپراسیۆنەكان بە (SNN)ی راگەیاند: “بە مەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان چەند بڕیارێكی گرنگمان دەركردن كە سەرجەمیان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و جێبەجێكردنیشیان سوودی گشتی دەبێت”.
وتیشى: “بڕیارمانداوە كە لە ئەمڕۆوە دەوامی سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكان تا بەرواری 11ى تهمموز، رابگرین جگە لە دامودەزگاكانی تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ، هاوكات تەواوی مزگەوت و شوێنە ئاینییەكانیش تا كاتێكی نادیار بە داخراوی دەمێننەوە بۆ تاقیكردنەوەكانیش كە بڕیارە 11ی ئەم مانگە بەڕێوەبچن دەبێت بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە ئەنجام بدرێن و سەرجەم رێنماییەكان جێبەجێ بكرێن”.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە زانیارى زیاترى لهبارهى بڕیاره نوێیهكانهوه خستنهڕوو و روونیكردهوه: “جیاواز لە ماوەكانی رابردوو ئەمجارە بڕیارمانداوە كە فەرمانبەری هەر فەرمانگەیەك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دەبێت بەركەوتووانی تووشبووەكە بۆ ماوەی 14 رۆژ دوور بخرێنەوە و كهرهنتين بكرێن، تا ئەو كاتەی لە سەلامەتییان دڵنیادەبینەوە، هاوكات نابێت داوا لە كەسی تووشبوو بكرێت پەیوەندی بە دەوامەوە بكاتەوە تا ئەو كاتەی لەلایەن پزیشكەوە مۆڵەتی پێدەدرێت كە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دەوام”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









