له‌ناو چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى 27 زیندانى تووشى كۆرۆنا بوون

بینای فەرمانگەی چاكسازی گەورانی سلێمانی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمهڵاتى ڕایده‌گه‌نێت “له‌نێو زیندانى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى 27 سزادراو تووشى كۆرۆنا بوون كه نیشانه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌رجه‌میان له زیندانیانى دیكه جیاكراونه‌ته‌وه و لەژێر چاودێرى پزیشكدان”.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمهڵاتى به SNNى ڕاگه‌یاند “تاوه‌كو ئێستا 27 زیندانى له‌نێو چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون كه دۆخى ته‌ندروستییان جێگیره و جیاكراونه‌ته‌وه له زیندانیانى دیكه و لەژێر ڕێنمایى و چاودێرى پزیشكیدان”.
وتیشى: “تیمه‌كانى خۆپارێزى به‌رده‌وام ناو چاكسازى گه‌وران دەرمانڕێژ ده‌كه‌ن و هه‌موو ڕێكکارێكى پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا به‌منزیكانه موڵه‌ت یان بڕیارى لێخۆشبوو‌ن بۆ زیندانیان ده‌رده‌كرێت؟ كوێستان محه‌مه‌د وتى: “هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌منزیكانه مۆڵه‌ت بۆ گیراوان وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كه‌سوكاریان بكه‌ن”.
ڕوونیشیكرده‌وه ”به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كۆرۆنا له‌ناو چاكسازیدا مۆڵه‌ت ده‌درێت زیندانیان هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ى 10 خولهك به ئۆنلاین په‌یوه‌ندى به كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن تاوه‌كو دڵنیان بن له دۆخى ته‌ندروستییان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









