
بەخشینی پلازمی خوێن فۆتۆ-عەلی حەمە-سەعید
SNN- عەلی حەمە سەعید
تائێستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق زیاد لە 20 تووشبووی كۆرۆنا بە وەرگرتنی پلازمای خوێنی ئەو كەسانەی كە تووشبوون و چاكبوونەتەوە، كۆرۆنایان تێپەڕاندووە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفاش لە هەڵەبجە دەڵێت تاكە چارەسەرە كە زۆرترین سودمان لیوەرگرتووە.
د. ئاراس حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: رۆژانە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشخانەكەمانەوە پلازمای خوێن بۆ ئەو كەسانە دەنوسرێت كە تووشی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە، تا ئێستاش زیاد لە 10 نەخۆشمان بەو چارەسەرە چاكبوونەتەوە و ئەمڕۆش سێ نەخۆشی دیكەمان پلازمایان بۆ نوسراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا ڕێگایەكی زۆر سەركەوتووبووە تا ئێستا كە نەخۆشەكانمان زۆر سودییان لێوەرگرتووە، چونكە ئەو پلازمایەی كە دەدرێتە نەخۆشەكان لە كەسانێكەوە وەرگیراوە كە پێشتر هەمان نەخۆشییان هەبووە بەڵام خوێنەكەیان بەرگری لە دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوستكردووە، كاتێك دەكرێتە جەستەی تووشبوویەكی نوێوە هەمان كاری خۆی دەكات و بە زویی تووشبووەكان چاك دەبنەوە هاوكات پلازمای ئەو كەسانە زیاتر سودی لێوەردەگیرێت كە پێشتر نیشانەكانیان بە توندی گرتووە و دواتر چاك بوونەتەوە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بۆ SNN ئەوەی باسكرد، كە تا ئێستا لە سنوری قەزای سەیدسادقیش 10 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە وەرگرتنی پلازمای خوێنی تووشبووانی دیكەی ئەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و تەندروستییەكی باشییان هەبووە.
ناسیح عەبدولڕەحیم، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبە بە SNNوت، “لەسەرەتادا بەخشینی پلازمای خوێن لای ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوون و چاك بوونەوە زۆر ئەستەم بوو، بەڵام لە ئێستادا كە دەركەوتووە وەك چارەسەرێكی سەركەوتوو بەكاردێت تووشبووە چاكبووەكان دێن پلازما دەبەخشن، چونكە ئەمە لەلایەك بۆ خۆیان لەڕووی تەندروستی و دەروونی و ویژدانییەو سودی هەیە لەلایەكی دیكەشەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ چارەسەری تووشبوویەكی دیكە.
ڕەحمان عەلی، یەكێك لەو تووشبووانەی كە لە دوای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ بەسەر چاك بوونەوەیدا بۆ SNN ئەوەی باسكرد، كەلەسەرەتادا وایان تێگەیاندین كە بەخشینی پلازمای خوێن زیانی بۆ ئێمە هەیە و بەرگری لەشمان لاوازدەكات، بەڵام كاتێك خزمێكی خۆم تووشی هەمان ڤایرۆس بوو لەلایەن پزیشكەكەیەوە پێی وترابوو كە دەبێت پلازما پەیدا بكەیت، ئەوانیش ڕویان لە من کرد، بۆیە نەمتوانی داواكارییەكیان رەتبكەمەوە، كاتێك چومە بەردەم پزیشك بۆی روونكردمەوە كە چەندە سودی هەیە بەخشینی پلازما، زۆر ئاسودەبووم و ئێستەش بەڵێنم داوە لەدوای سێ مانگی دیكە جارێكی دیكە ئەگەر پێویست بكات پلازما ببەخشم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









