كوردێك بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێته وانه‌بێژى خولێكى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب

هاوبیر عه‌بدوڵڵا
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆیه‌كه‌مجار راهێنه‌رێكى كورد ده‌بێته وانه‌بێژى خولێكى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ یاری كیك بۆكسینگ و خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتى كیك بۆكسینگى جیهانه‌وه باوه‌ڕ پێكراوه.
هاوبیر عه‌بدوڵڵا پاڵه‌وانى پێشووى عێراق و كوردستان و راهێنه‌رى ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق و وانه‌بێژى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك تاكه وانه‌بێژ له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌شداره له خولى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب كه زیاتر له350 راهێنه‌ر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌شداره.
له‌و باره‌یه‌وه هاوبیر عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى وتى:” هه‌ست به خۆشییه‌كى زۆر ده‌كه‌م كه تاكه راهێنه‌رم له عێراق ده‌ستنیشان كرام بۆ وتنه‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌م خوله‌دا كه زیاتر له350 راهێنه‌ر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌شداربوون و21 راهێنه‌ر له عێراق به‌شدارن كه 9 راهێنه‌رى له شارى سلێمانین”.
راشیگه‌یاند:” گرنگى به‌شداریكردنى كوردێك له خولێكى فه‌رمیدا بۆ خۆى سه‌ركه‌وتنه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانی تر‌ى جیهان بزانن كه ئێمه‌ى كوردیش هیچمان كه‌مترنیه له ئاست به‌رزى یاریزان و راهێنه‌رانى جیهان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسان به‌و شێوه‌یه پشتگیرى یاریزان و راهێنه‌ری كورد ناكه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و كیشوه‌رى ئاسیا، به‌ڵام من ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه بۆ ئه‌وه ناكه‌م كه به‌رپرسان پشتگیریم بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌و راهێنه‌ر و یاریزانان و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م كه له بواره‌كه‌دان”.
له خوله‌كه‌دا شەش راهێنه‌ر وانه‌كان به شێوازى ئۆنلاین ده‌ڵێنه‌وه كه هاوبیر عه‌بدوڵڵا تاكه راهێنه‌رى كورد و عێراقە به‌شداره شان به شانى سێ راهێنه‌رى تر‌ى كیشوه‌رى ئاسیا و دوو راهێنه‌رى كیشوه‌رى ئه‌وروپا.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









