دۆخی هاووڵاتیانی هەولێر لە نێوان قەدەغەی هاتوچۆو کەمکردنەوەی مووچەدا

کاسبکارانی هەولێر فۆتۆ مەودا-مستەفا
SNN- مەودا مستەفا
تادێت دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی شاری هەولێر بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی و دابەشنەكردنی مووچە و كەمكردنەوەی مووچە خراپتردەبێت بە شێوەیەك بازارە و دووكانەكانی شار چۆڵان و دووكاندارانیش نیگەرانن لەوەی كەس بەدەمیانەوە نایەت و كەلو پەلی زۆریان ماوەتەوەو تووشی مایە پووچ بوون.
محەمەد عوسمان، هاووڵاتییەکی شاری هەولێرە و دوای شەش ڕۆژ لە كەرنتیە كردنی لە ماڵەوە هاتۆتە بازارو دەڵێت: “تەنیا هاتووم بۆئەوەی پشوویەک بدەم، گەر نا بەهۆی نەبوونی پارە توانای شت كڕنیم نەماوە و تەنانەت ماوەی چەند مانگێكیشە كرێی خانووەكەم نەداوە ئاخر تاوانی من چییە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە تووشی نەخۆشی دەروونی كردوین، سەرباری هەمووشی لەمانێگدا چەند ڕۆژێك لە ژوورەوەمان دەكات و زیاتر تووشی دڵە راوێكی كردووین”.
عەباس رەزا ، كاری دەستگێڕی و فرۆشتنی شەرواڵ دەكات لە نێو بازار ئەو وتی “من ڕۆژانە بەمشێوەییە بژێویی ژیانی خۆم و منداڵەكانم دابیندەكەم و ماوەی چەند مانگێكیشە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنان بازارمان نەماوە و تەنانەت پەیداكردنی بژێویی ژیانیشمان سەخت بووە.
فەرمان سەلام، دووكاندارەو لە رێگای SNN پەیامێك ئاراستەی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندارەكان دەكات دەڵێت: داواكارم لەحكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر چاوێك بەژیان و گوزەرانی خەڵكیدا بخشێنێتەو ناكرێت من چوار مانگە پارەی كرێی یەك مانگی دووكانەكەم ئیش نەكردوەو ئێستاش خۆتان دەبینن بازار نییە و خاوەن دووكانیش لەسەر كرێ خۆیەتی، كاتی خۆی پارێزگار وتی “لەماڵ بمێنەوە ئێمە وادەكەین خاوەن موڵك كرێتان لێ وەرنەگرێت كەچی ئێستا كەس هەر باسیش ناكات ئاخەر چۆن دەبێت بەو شێوەیە”.
بەبڕوای ئابووریناسان و شارەزایانی بواری ئابووری لە هەرێمی كوردستان ئەگەربێت حكومەت پلانێكی نەبێت بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان ئەوە لە ماوەی داهاتوو كێشەی زۆری كۆمەڵایەتی لە نێوكۆمەڵگا دروست دەبێت، ئەو كات حكومەت لەو كێشانە بەرپرسە، چونكە لەكاتی بڕیاردان بەشێوەیەك نەیتوانیوە دۆخی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت.



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









