
یەکێک لە ترومپاکانی ئاوی سەرچنار | فۆتۆ: SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
پاش ئەوەى دوێنێ یەکشەممە یەکێک لە بۆریەکانى ئاوى سەرچنار تەقیوە، تونرا لە ماوەى کەمتر هەشت کاتژمێردا بۆریەکە چاک بکرێتەوە و دەست بەدابەشکردنى ئاو بکرێت.
سەربەست قادر، بەڕێوبەرى گشتى ئاوى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند :”زیانەکانى تەقینى بۆریەکە هێشتا ڕوون نیە چونکە بەشێک لە ترومپا و مۆلیدەکان نەتوانراوە کارى پێبکرێت چونکە ئاوى تێچوەو تەڕبووە، بەڵام ئەوەى دڵخۆشکەرەیە کە توانرا بە هەوڵى هەموو لایەک بۆریەکە بە تەواوەتى چاک بکرێـت و تێست بۆ زۆربەى بەشەکان کراوە و دەست بە دابەش کردنى ئاوى بەشێک لە گەڕەکەکان کراوە”.
وتیشى “ئێمە وەکو پێشنیارێکى سەرەتاى داواى 100 ملیۆن دینارمان کرد لایەنە پەیوەندى دار و پارێزگارى سلێمانى توانیان بە دەنگ داواکاریەکەوە بێن بەڵام ئەگەر بێت ئەو بەشەکانى دیکە زیانى پێگەشتبێت ئەوا پێویستمان بە بودجەى زیاترە لەو کاتەدا بۆ چاک کردنەوەى”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد “پاش ئەوەى لێکۆڵینەوەمان کرد لەسەر شکاندنى بۆریەکە دەرکەوت کێشەکە ئەوە نییە کەفشارى زۆر خرابێتە سەرى لەسەر دابەش کردنى ئاوەکە بەڵکو بەهۆى کۆنى بۆریەکە بووە و پێشتر لەحیم کراوە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە پرۆژەى سەرچنار یەکێکە لە پرۆژەکانى دابەش کردنى ئاو کە ئاوى 50%ى گەڕەکەکانى شارى سلێمانى دابین دەکات و ماوەى ساڵێکە کارى نۆژەن کردنەوەى تەواو بووە.
فۆتۆی یانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە
تشرینی دووهم 1, 2025بەرهەمهێنانی بنێشتی کوردی
ئهیلول 1, 2025
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









