بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لیوا چەتۆ ساڵح وەک بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکاربوو

وێنەی کاتی دەستبەکاربوونەکە
SNN-
ئەمڕۆ 6ی تەموزی 2020 لەڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
لەڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ-ش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وەزارەتدا پێویستە بۆ باشتر خزمەتكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بەدی كراوە و پێویستە بەھێزتریش بکرێت.
لەڕێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند: لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵدەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









