بەرپرسانی هەرێم و عێراق لەسەر پەکەکە و هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستیان روون نییە

فۆتۆ: بەشی دیزاینی SNN
SNN- مەودا مستەفا
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە ڕایدەگەێنێت: ئێمە بەرپرسیار نین لەو شوێنانەی سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی لێ ئەنجامدەدات، دەشڵێت: “ئەو جێگایانە پاسەوانی سنوور لێی بەرپرسیارە كە راستەوخۆ سەر بە حكومەتی عێراقە، ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشیش لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: “ناكرێت پەکەکە خاكی هەرێم بە كاربێنێت بۆ یەكلاكردنەوەی پرسەكان” ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەرپرسانی هەرێم و عێراق لەسەر پەکەکە و هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستیان روون نییە.
ئەمرۆ سێشەممە، هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەگری لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنانەی توركیا دەیكات تەواو پێچەوانەی یاسا و بەنەما نێودەوڵەتییەکانە پێویستیشە پارتی كرێكارانی كوردستان هەندێك مراعاتی دۆخەكە بكات، چونكە ئەوان بەشێكن لە كوردانی باكوری كوردستان و ناكرێت خاكی باشوری كوردستان بۆ لێدان لە توركیا بەكار بهێنن، سەرباری ئەوەی ئێمە بە هەموو شێوەیەك رێز لە خەبات و تێكۆشان و ماندووبوونی ئەوان دەگرین.
ئەو داخوازییەی ئەمریكاش كە دەلێت “پێویستە عێراق و هەرێمی كوردستان هاوكاری توركیا بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە پەكەكە، ئەمە بۆ بەژرەوەندی توركیا – ئەمریكا دەگەڕێتەوە، گەر نا خۆ هەر ئەمریكایە پاڵپشتی كورد دەكات لە ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی وت: “ئەو ناوچانەی تورکیا ئۆپراسیۆنی تێدا دەکات، پەیوەستن بە پاسەوانی سنوور كە ڕاستەوخۆ سەر بە حكومەتی عێراقن و فەرمان لەوان وەردەگرن، بۆیە ئێمە ناتوانین قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەین .
SNN زۆر هەڵیدا لێدوانی بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان وەربگرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی شەڕ لە ناوچەكە، نەتواندرا پەیوەندییەكە ئەنجامبدرێت .
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوایین ڕاگەیاندراویدا لەبارەی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر خاكی باشووری كوردستان ڕایگەیاند: سەركۆنەی هێرشەكان، شەهیدكردن و زیانگەیاندن بە هاونیشتمانیان دەكات ئەگەر لەلایەن هەر لایەنێك و بە هەر هۆكارێك ئەنجامبدرێت”.
راگەیەندراوەکەی حكومەت داوا لە كۆماری توركیا دەكات رێز له سەروەریی خاكی هەرێمی کوردستان بگرێت و پەكەكەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵبكات تاوەكو چی دیكە نەبنە هۆكار بۆ دروستكردنی پشێوی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، نایەوێت لەنێو خاكەكەی هێرشبكرێتە سەر هیچ لایەنێك و “خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ”.
لە دوای ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ساڵی 1984 دەبێتە هێزێكی چەكداریی، تاوەكو ئێستا توركیا لەساڵی 1980 تا ئێستا 19 ئۆپراسیۆنی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە بۆ ئەو شوێنانەی پەكەكەی لێ بووە، لەو ئۆپراسیۆنانە حەوت-هەشت ئۆپراسیۆنیان دیار بوون، ئەوانیش ئۆپراسیۆنی 1983، ئۆپراسیۆنی 1992، گەوەرترین و درێژترین ئۆپراسیۆن 1995-1997بووە، پاشان توركیا بەردەوامی بە ئۆپراسیۆنەكان داوە لە 2007 و 2008 ، هەروەها لە 2017 و 2019 ئۆپۆراسیۆنیان ئەنجام داوە، ئەوەی ئێستە گەورەترین ئۆپراسیۆنە، كەوا چەكی پێشكەوتوو، فڕۆكەی F16 بەكار هاتووە و ئاسمان و زەمینی هەرێمی بەكارهێناوە.
بەهۆی سەختیی ناوچەكە و نەگەیشتنی دەستی میدیاكان بەو شێونی ئۆپراسیۆنانە تائێستا نازانرێت لەو كاتەوەی توركیا ئۆپراسیۆن ئەنجامدەدات، چەند هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی، هەروەها ئەو ناوچانەی توركیا بۆردمانی كردوون، حكومەتی عێراق قەرەبووی ئەو ناوچانەی نەكردووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









