
SNN-سیروان حەسەن
له ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان هاووڵاتیان گله‌یى و نیگه‌رانیان له كه‌رتى ته‌ندروستى ناوبه‌ناو به‌رزده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ئاستى خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و له چه‌ند ساڵى رابردووش وه‌زیرى ته‌ندروستى كابینه‌ى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ته‌ندروستى له گه‌رمیان دوو ڕۆژ مایه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كان زیاتربوون و هیچیان چاره‌سه‌ر نه‌بوون.
یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیش له ناوچه‌كه كه جێگاى نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیانه له كاتێكدا نه‌خۆشێك یان بریندارێكى له‌ناكاو پێویستى به‌نه‌شته‌رگه‌رییه لێره هیچى بۆ ناكرێت به ئهمبۆلانیش ره‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كرێت.
لەدوای بەڵێنی وەزیری تەندروستی پێشوو گرفتەکان زیادیانکرد
سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانییه‌ش د. هاوار وشیار به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: گرفته‌كانى ته‌ندروستى له ناوچه‌كه به‌شێكى په‌یوه‌ندى به نه‌بوونى پزیشكى پسپۆڕه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌شێكى په‌یوه‌ندى به نه‌بوونى ئامێر و كه‌ره‌سته‌ى پزیشكییه‌وه هه‌یه.
وتیشى، له كاتێكدا پزیشك نه‌بوو، ئه‌و كاته حكوومه‌ت ئامێریش بكڕێت سودى نییه و له كۆگاكان ده‌كه‌وێت و هیچ سوودێكى بۆ نه‌خۆشى نابێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان بودجه‌ى زۆر كه‌متره ئه‌گه‌ر به‌راوردبكرێت بە ئیدارەکانی دیکە.
لەگەڵ قوڵبوونەوەی نیگەرانییەکاندا دوو بەش کرانەوە
کێشەکانی تەندروستی لە سنووری گەرمیان زۆرن کە بەشێکی زۆریان بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، لەگەڵ قوڵبوونەوەی نیگەرانییەکانیشدا، لە چەند رۆژی رابردوودا دوو بەشی نوێ کراونەتەوە کە ئەوانیش پشکنینی سیتی سکان و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى خێرایە له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا.
له باره‌ى ئه‌م گرفتانه‌وه د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: لەمەودوا رۆژانە ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە پێویستیان بەو پشکنینە ھەیە بە فەرمانی پزیشکی پسپۆڕ لە سەنتەری تیشک لەناو بینای نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ کۆرۆنا پشکنینەکەیان بۆ دەکرێت، پێشتر له‌به‌ر بایكۆتى كارمه‌ندان به‌شه‌كه له‌كاركه‌وتووه.
لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی پزیشکی ئێشکگرەوە روونکردەوە دەدرێت
سەبارەت بە دەنگۆی “گیان لەدەستدانی نەخۆشێک دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سنوورەکە و بەهۆی نەبوونی پزیشکی ئێشکگرەوە چارەسەری بۆ نەکراوە”، كۆرۆنا د. سیروان رایگه‌یاند؛ بابه‌تى هاووڵاتییه‌كى گه‌رمیان بڵاوبووه‌ته‌وه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خاڵۆی به نه‌خۆشی كۆرۆنا گوایا دواى ئه‌وه‌ى بێتاقه‌ت بووه له نه‌بوونى پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشتوه و دواتر له ماڵه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
وتیشى: به به‌ڵگه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌كى ده‌سه‌لمێنین كه ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراون، ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكی لێنه‌بووه، له‌راستیدا پزیشكی ئێشكگری لێبووە له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌وامى كردووه و تۆمارى ئاماده‌بوون و ئیمزاكهیشی ده‌ریده‌خات كه له كاتژمێر 12ى شه‌و بۆ 8ى به‌یانى له كاردا بووه.
15 ساڵه هاووڵاتیان داواى باشتركردنى کەرتی تەندروستی گەرمیان دەکەن
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و هاوڵاتییه كۆچكردووە له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى خێزانه‌كه‌ى ده‌ركراوه و په‌یوه‌ندی به نه‌بوونى پزیشكه‌وه نه‌بووه، چونكه پزیشك و ستافی نه‌خۆشخانه‌كه رێگه‌یان نه‌داوه ده‌ربچێت به‌و پێیه‌ى نه‌خۆش ده‌بێت پزیشكی پسپۆڕ رێگه‌ى بدات بۆ ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌وان پێداگیرییان كردووه و كوڕێكى نه‌خۆشه‌كه واژوى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه باوكی له نه‌خۆشخانه ده‌ربكات له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى خۆی، له‌كاتێكدا هه‌موو پشكنینێكى بۆ كراوه و پێویستی به مانه‌وه بووه له نه‌خۆشخانه.
كێشه‌ى ته‌ندروستى یه‌كێكه له كێشه به‌رده‌وامه‌كانى سنوورى گه‌رمیان كه نزیكه‌ى 15 ساڵه هاووڵاتیان داواى باشتركردنى ئه‌و كه‌رته ده‌كه‌ن، لە ماوەی رابردووش‌دا بایکۆتکردنی کارمەندانی تەندروستی هێندەی دیکە کارەکانی نەخۆشخانەکانی گەرمیانی پەکخست، ئەوەش نیگەرانییەکانی قوڵترکردەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









