
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێشتا به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا-وه چاره‌نووسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان دیار و روون نیه و هیچ بڕیارێكى لێنه‌دراوه، به‌ڵام تێنسزانه دێرینه‌كانى هه‌ولێر به‌ره‌نگارى ڤایرۆسه‌كه ده‌بنه‌وه و له‌یاریگاكانى تێنسى سه‌رزه‌وى ئه‌كواپارك و بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كاریه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNNsport) هه‌ریه‌كه له (وریا عه‌بدولقادر و عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق)ى یاریزانانى دێرینى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى شارى هه‌ولێرى دواند و ئه‌وانیش گه‌شبینن و پێشبینى ده‌كه‌ن تا واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى پاڵه‌وانێتیه‌كان، دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و سه‌رله‌نوێ خۆیان له‌نێو ركابهریهكاندا ببیننه‌وه.
“ئاماده‌كارى خۆمان ده‌كه‌ین و گه‌شبینین و واى بۆ ده‌چین تا ئه‌وكاته بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه”
له‌سه‌ره‌تادا وریا عه‌بدولقادر یاریزانى دێرین كه له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌كى له‌ساڵى 2015 تا 2019 خاوه‌نى 16 پله‌ى یهكهمییه له‌یارى تاك و جووت و تێكه‌ڵاو، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه قسه‌ى بۆ كردین و وتى: هه‌فته‌یه‌ك زیاتره ئێمه 16 یاریزانى دێرینین له‌یاریگاكانى ئه‌كوا پارك ده‌ستمان به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانمان كردووه‌ته‌وه، ئێمه هه‌فتانه 4 رۆژ مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، هه‌فته‌ى پێشوو به‌ڕۆژ مه‌شقمان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه مه‌شقه‌كانمان بردووه‌ته شه‌وان، چونكه مانگى ئابى ئه‌مساڵ پاڵه‌وانێتى ناوخۆیی ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵا-مان له‌پێشه كه پاڵه‌وانێتییه‌كى ساڵانه‌یه و بۆ یاریزانانى هه‌موو ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن تا دێرینه‌كانه و یاریزانانى ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان و موسڵ و ته‌نانه‌ت یاریزانانى بیانیش ئه‌وانه‌ى له‌هه‌ولێر ده‌ژین به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، ئێمه ئاماده‌كارى خۆمان ده‌كه‌ین و گه‌شبینین و واى بۆ ده‌چین تا ئه‌وكاته بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و چالاكیه وه‌رزشییه‌كانیش ده‌ستپێبكرێته‌وه، دواى ئه‌وه هه‌ر له‌مانگى ئاب-ه‌وه پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى یاریزانه دێرینه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب له‌وڵاتى میسر هه‌یه و له‌وێش به‌شدارى ده‌كه‌ین، جگه له‌مه‌ش دوو پاڵه‌وانێتى تریشمان له‌هه‌ریه‌كه لهشارهكانى ئه‌نتاڵیا و به‌غدا له‌پێشه”.
“پێشبینى ده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ى ده‌چینه نێو ركابه‌رییه‌كان ئه‌م بارودۆخه كۆتایی پێبێت”
دواتر عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق كه یه‌كێكى تره له یاریزانه دیرینه‌كان و له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌كى خاوه‌ن 6 به‌شدارییه و له‌سه‌ر ئاستى تاكدا 3 جار پله‌ى یه‌كه‌می و 1 جاریش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه، سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى و به‌رنامه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان و به‌شدارییه ده‌ره‌كیه‌كانیان قسه‌ى خۆى بۆ كردین و وتى: ماوه‌ى پێشووتر به‌ر لهدهستپێكردنهوهى مه‌شقه‌كان، له‌ماڵه‌وه هه‌ندێك مه‌شقمان كردووه، له‌ئێستادا هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ده‌ستمان بهمهشقهكان كردووه‌ته‌وه و پێشبینى ده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ى ده‌چینه نێو ركابه‌ریه‌كان ئه‌م بارودۆخه كۆتایی پێبێت، ئاماده‌كارى باشیشمان پێویسته چونكه مانگى ئابى ئه‌مساڵ جگه له‌پاڵه‌وانێتى ناوخۆیی، پاڵه‌وانێتى یاریزانه دێرینه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بیمان هه‌یه له‌وڵاتى میسر و دواى ئه‌وه سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نتاڵیا بۆ یاریزانه دێرینه‌كان ده‌كه‌ین كه له‌وڵاتى توركیا رێكده‌خرێت و پاشان له‌كۆتایی هه‌مان مانگدا دیسان پاڵه‌وانێتییه‌كى تر‌ى یاریزانه دێرینه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب هه‌یه ئه‌مجاره‌یان له‌شارى به‌غدا و له‌وێش به‌شدارده‌بین”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









