وەبەرهێنەرێك تەماتەی سنووری پارێزگای هەولێر لەجوتیاران دەكڕێتەوە

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: قسە لەگەڵ كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كراوە تاوەكو بەرووبوومی تەماتەی جووتیارانی هەولێر ساغبكرێتەوە و ڕۆژانەش وەبەرهێنەرێك 3 هەزار سندوق تەماتە لەجوتیاران دەكڕێتەوە و دەیبات بۆ كەمپەكان.
عەبدولڕەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ ئیدارەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كۆبووەتەوە تاوەكو بەروبوومی جوتیاران ساغ بكەنەوە، لیژنەیەكیش پێكهێنراوە بۆچۆنیەتی ساغكردنەوەی بەروبوومەكە و گرێبەست لەگەڵ جوتیاران، هاوكات وەبەرهێنەرێكیش بڕیاریداوە بەرهەمی جوتیاران بكڕێتەوە و بەشێوەی خێرخوازی دابەشی بكاتە سەر كەمپەكان.
وتیشی: “ڕۆژانە نزیكەی 3 هەزار سندوق لەجوتیاران وەردەگیرێتەوە، ڕێوشوێنی پێویستیش گیراوتەبەر بۆ كڕینەوەی بەروبوومی تەماتە، سبەی چوارشەممە و پێنچ شەممەش جوتیاران لەشارۆچكەی خەبات لەمەفرەقی كەورگۆسك بەروبوومەكانیان لێ وەردەگیرێت، هەروەها ڕێكەوتی 11 و 12ی تەمموز ناوچەی قوشتەپە و 13 و 14ی تەمموز ناوچەی شەمامك و 15 و 16ی مانگ ناوچەی گوێڕ و 17 و 18ی ئەم مانگەش بۆ ناوچەكانی تر دیاریكراوە تاوەكو بەرهەمی جوتیاران وەربگیرێت لەلایەن ئەو وەبەرهێنەرەوە.
لەبارەی نرخی هەر سندوقێك تەماتە كە ڕۆژانە 3 هەزار سندوق دەكڕدرێتەوە، سندوقێك تەماتە بە 3 هەزار دینار وەردەگیرێت و سندوقەكەش دەدرێتەوە بەجوتیار.
هەر لەکۆنگرە رۆژنامەییەکەدا لوقمان حەسەن بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر ڕایگەیاند: ئێمە وەكو گروپی دابین لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەسەر پلانی ئێستا و پلانی درێژ خایەن گفتوگۆمان كرد گەیشتینە بڕیاری پێویست بۆ پلانی ئێستا لیژنەیەك پێكهاتووە كە لە بەیانییەوە دەستبەكار دەكات بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییەی ئێستا هەیە بەبازاڕی بكەین لە رێگەی كڕینەوەی ئەو بەرهەمانە لە جوتیاران بەنرخێكی گونجاو بەجۆرێك جوتیاران زەرەر مەند نەبن و ئێمەش لە كارگەی هەریر زەرەر مەند نەبین .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەپێی ئەو دیراسەیەی كراوە، ئەو تەماتەیەی ئێستا لە بازاڕە، بۆ یەك كیلۆ دۆشاوی قوتو حەوت بۆ هەشت كیلۆ تەماتە پێویستە، بەڵام ئەگەر ئەو تەماتەیەی بۆ دۆشاو دەشێت بەكاربهێنرێت، بۆ یەك كیلۆ دۆشاوی تەماتە پێنج بۆ شەش كیلۆ تەماتەی پێویستە کە دۆشاوێكی كوالێتی باشتر و رەنگ جوانتر بەرهەمدەهێنێت، بۆیە دەبێت لە ئێستاوە تۆوی ئەو جۆرە تەماتەیە ئامادە بكرێت و بدرێتە جوتیاران بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو ئەو جۆرە تەماتەیە بەرهەمبهێنن و گرێبەست لەگەڵ جوتیاران بكرێت .
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزهیران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






