
ترەمپ ئیمزاکەی نیشانی میدیا دەدات
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە لەوەی کە ئەمریکا بە فەرمی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا دوای بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون دێت بە کۆرۆنا لە ئەمریکا.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە لە نێویشیاندا رۆبێرت مێنێندیز، سیناتۆری سەر بە دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، وتوویەتی ئەو کارەی ترەمپ هیچ سودێکی نابێت و هاووڵاتیانی وڵاتەکە زیاتر تووشی نەخۆشی دەکات.
لەماوەی رابردوودا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رەخنەیەکی زۆریان هەبوو لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەوەی هاوکاریی وڵاتەکەیان لە روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا ناکات و زیاتر خزمەتی چین دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، گومانی ئەوەشیان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەبوو کە لەبارەی کۆرۆناوە زانیارییەکانی شاردووەتەوە یان کەمتەرخەم بووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









