وتەبێژی حکومەتی عێراق: دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

SNN
وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی دەستووری بەردەوامە لەبارەی چەندین پرسی هەلپەسێردراو، و دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لەنێوان بەغدا و هەولێر.
ئەحمەد موللا تەڵال دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا، تیایدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی رایگەیاند: “سەردانی شاندەکان لەهەردوولا بەردەوامن بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا لەسەر بنەمای دەستوور”.
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سیستەمی فیدراڵی لە عێراق بە ئەزموونێکی نوێ لە وڵات لە قەڵەمدا و باسی لەوە کرد کە لەپێناو قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێویستی بە کاری زیاتر و گفتوگۆی زیاترە.
هەروەها لەبارەی مەرج و داواکارییەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئێمە لە بەغدا جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەمان نییە، هەموو هێزە سیاسییەکانیش لە کوردستان بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە، زۆر شاند لە هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا و زۆر شاندیش لە حکومەتی فیدڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لەپێناو چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا”.
ئەحمەد موللا لەبارەی هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بەوە کرد کە وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە کە بۆشایی ئەمنیی هەیە و ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت پاشماوەکانی داعش ئەو بۆشاییە بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، بۆیە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە بە ئامانجی بەرگرتن لە کردە تیرۆریستیەکانی داعش.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









