وهزارهتى بهرگریى عێراق داواى هاوكارى له وهزارهتى پێشمهرگه كردووه بۆ لهناوبردنى داعش

هێزى پێشمهرگه له سهنگهرى رووبهڕووبوونهوهى داعشدا | فۆتۆ: Getty Images / ABCNEWS
SNN – مەودا مستەفا
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایدەگەیهنێت: وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی، بە هەماهەنگی كار بكەن بۆ نەهێشتنی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی كە دووبارە داعش سەری هەڵداوتەوە.
حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بە (SNN)ی راگەیاند: “كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەكو ئێستا بەردەوامی هەبووە چەندین گفتوگۆ و بڕیاری پێویست لە بارەی ئەمنیەتی ناوچەكە دراون كۆبوونەوەكانیش بەردەوامیان هەیە”.
وتیشی: “وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دروستبكرێت، بە مەبەستی پاراستنی ناوچە كێشە لەسەرەكان و ئەو ناوچانەی كە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش تێیدا زیادیكردووە لەو بارەیەوە گفتوگۆی زۆر كراون، هەروەها گفتوگۆكانیش بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندان جار شاندی وەزارەتی پێشمەرگە هاتۆتە بەغدا و شاندی بەرگریی عێراقیش هاتۆتە هەولێر”.
پێشتر لیوا روكن بەختیار محەمەد، راوێژكار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (SNN)ی راگەیاند :”رۆژی پێنجشەمە واتا سبهى 9ى تهمووز، كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی چوونی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا و پرسی رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە داهاتوو”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









