نەخۆشخانەی كۆرۆنا له ههڵهبجه روونكردنهوه لهسهر بابهتى وهرگرتنى پاره دهدات

نەخۆشخانەی وەفا تایبهت به كۆرۆنا لە هەڵەبجە | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی وەفا بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان لە پارێزگای هەڵەبجە، رەتیدەكاتەوە كە پزیشكان و كارمەندەكانیان لە بەرامبەر كاركردنیان لەو نەخۆشخانەیە هیچ بڕە پارەیەكییان وەرگرتبێت.
لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی وەفادا هاتووه، “زۆر جار بیستوومانە و دەبیستین لەلایەن هاوپیشەكانمان و خەڵكانی دیكەشەوە كە ئێمە بەرامبەر بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە نەخۆشخانەی وەفا دەوامدەكەین، بەڵام بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە كە لە یەكەم رۆژی كەرەنتینەوە تا ئێستا سەرەڕای كاری خۆمان وەك خۆبەخشی و ئەركی دینی و ئەخلاقی پیشەیی خۆمان بێ هیچ بەرامبەرێك لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ پشوو بەردەوامین”.
له روونكردنهوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، “بە فەرمی هیچ بڕە پارەیەك لە نەخۆشخانەی وەفا نەدراوە بە هیچ كارمەندێكمان جگە لە بڕی 100 هەزار دینار نەبێت كە لەلایەن خێرخوازێك لەڕێگەی رێكخراوی سەروەری هەڵەبجە، ئهوهش تەنیا بۆ یەكجاربوو خۆمان و چەند كارمەندێكی دیكە ئامادەنەبووین ئەو بڕیەش وەربگرین بە نووسراوێك داوامان كرد بدرێت بەو كارمەندانەی كە باری داراییان زۆر خراپە”.
هەر لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی وەفادا ئەوەش هاتووە، “لەكاتێكدا كە لە هەموو شارەكانی دیكە هاندانی تایبەتی هەیە بۆ ئەو نەخۆشخانانەی چارەسەری كۆرۆنا دەكرێت، بەڵام لای ئێمە جگە لەوەی هیچ پشتگیریەكی ماددی و مە عنەوی لەلایەن حكومەت و حیزب و رێكخراوەكانەوە نەكراوین، بەڵكو هەندێك جار دژایەتیمان كراوە و هەوڵدراوە پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان لە كارەكەیان ساردبكرێنەوە لە كاتێكدا ئەگەر خەڵكی خێرخواز و سەرمایەداران نەبوونایە هەر لە دروستكردنی بینا و پێداویستیەكانی ئەو خزمەتە كەمەش بە هەڵەبجە نەدەكرا”.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









