پەرلەمانتارێکی یەکێتی: لێبڕینی مووچە زیاترە لەوەی کە باسدەکرێت

مووچە
SNN-مەودا مستەفا
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نهێنی شێوازی بڕینی مووچەی لەسەدا 21ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “حكومەتی هەرێمی كوردستان وای بەگوێی خەڵك داوە 21% موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، لە بنەڕەتدا ئەوە راست نیە، لەو رێژەیە زیاترە دەبڕدرێت”.
كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN ی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان وا بڕیاری دەركردوە و وای بەگوێی خەڵك داوە 21% موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، لە بنەڕەتدا ئەوە راست نیە، ئەو رێژەیە زیاترە لەوەی حكومەت دەیبڕێت لەبەر ئەوەی، یەكەم ئەو لێبڕینە دوای ئەوەی هەموو ئەو پێشینانەی كە فەرمانبەرێك لەسەریەتی، وەک پێشینەی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، هەر پێشینەیەكی تری لەسەر بێت لێدەبڕدرێت، دووەم باجی داهاتی لێدەركراوە (زەریبەی دەخل)، سێیەم باجی خانەنشینی لێدەركراوە لەمەش ئاستەنگێكی گەورەتر هەیە كە لێی دەركراوە لەبەر ئەوەی پارەیەكی بۆ خانەشینی لێدەگێردرێتەوە هەتا ئێستا سندوقی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بونی نیە، ئەمانە هەموویان بڕدراون ئینجا 21% بڕدراوە .
وتیشی: ئەگەر فەرمانبەرێكی ئاسایی موچەكەی 500 هەزار دینار بێت ئەگەر (زەریبەی دەخلی) 5% لێببڕدرێت، خانەنشینی 5% لێببڕدرێت، سەرباری ئەوانەش ئەگەر لە پێشینەی خانوبەرە كۆمەڵێك وردەكاری تری لەسەر بێت و قەرزی تری لەسەر بێت لێی بگێڕدرێتەوە ببێت 20%، دوای ئەوە 21% تریشی لێبڕدراوەتەوە، ئەوە راست نیە كە 21% موچەی فەرمانبەران بڕدراوە .
ئاماژەی بەوەش كرد: موچەخۆر هەیە زۆر زیاتر لەوەی لێبڕدراوە هەیە 25% لێبڕاوە موچەخۆر هەیە 30% لێبڕاوە، موچەخۆر هەیە 35% لێبڕاوە بە گوێرەی خانەنشینی و پلە وەزیفیەكەی، لە پاڵ ئەوەش شتێكی مەترسیدارتر هەیە کە لێبڕینی خانەنشینیە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بوونی نیە کە ئەمە كارەساتە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









