
یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: 210 نەخۆش لە سلێمانی نیشانەی قورسی نەخۆشیەکەیان هەیە، لەکاتێکدا کە ژمارەی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە یەک ئاستدا وەستاوە.
د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانى 210 تووشبووى کۆرۆناى تێدایە کە نیشانەى قورسیان هەیە و 17 حاڵەتیان لە بەشى چاودێرى چڕن و 157 یان لەژێر ئۆکسجیندان چوار حاڵەتیشیان لە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکرددان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئامارى کۆرۆنا لە ئێستادا لە یەک ئاستدا وەستاوە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونى هاووڵاتیان بە رێنمایە تەندروستیەکان و ئەگەر پابەندبوون زیاتر بکرێت ئەوا تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە و دەتوانین نەخۆش لە نەخۆشخانەکان وەربگرین و بەهۆى زۆرى ژمارەى تووشبوون بڕیارمانداوە هەفتانە ژمارەى چاکبووەکان رابگەیەنین”.
وتیشى: “پێویستە هاووڵاتیان زیاتر پابەندبن و کەمترین بەریەککەوتن دروست ببێت و نەچنە شوێنى قەرەباڵغ چونکە ئەگەر بەو جۆرە پابەندى رێنمایە تەندروستیەکان بکرێت ئەوا بە دڵنیایى ئامارەکانى تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە و نەخۆشخانەکان دەتوانن پێشوازى لە تووشبووانى دیکەش بکەن”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “لە ئێستادا سەنتەرەکانى پشکنینى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر لۆدى لەسەرە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە نیشانەى نەخۆشیەکەیان هەیە با خۆیان کەرەنتین بکەن لە ماڵەوە و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن تاوەکو نۆرەیان دێـت بۆ پشکنین”.
هاوکات ئازاد هەورامى، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلى والى بەگ تایبەت بە تووشبووان کۆرۆنا بە SNNی راگەیاند: “زیاتر لە 40 نەخۆشمان هەیە کە نیشانەى قورسى ڤایرۆسەکەیان هەیە و هەموویان لەسەر ئۆکسجینن و زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵیدایە”.
وتیشى: “مەترسى کۆرۆنا جدیە و سەرچاوەى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە نادیارە، بۆیە تاوەکو ئێستا تووشبوون بە کۆمەڵ رادەگەیەنرێت، بۆیە پێویستە هاوڵواتیان زیاتر پابەندى رێنمایەکانبن تاوەکو رێژەى تووشبوون کەم ببێتەوە”.
لەبارەى کێشە و گرفتى نەخۆشخانەکەیان ئازاد هەورامى وتى: “گرفتى سەرەکیمان کەمى پزیشک و کارمەندى تەندروستیە و زۆربەى ستافەکەمان خۆبەخشن، جگە لەوەش لە رۆژانى رابردوو کێشەى کەمى پێداویستى تاقیگەمان هەبوو ئەنجامى پشکنینەکان زۆر دوادەکەوت بەڵام خۆشبەختانە ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و لە ئەمڕۆوە ئەنجامەکان لە ماوەى کەمتر لە 72 کاتژمێر دەردەچێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









