بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی شارەزوور، پلانمان هەبوو بەسەدان زەوی كشتوكاڵی ببوژێنینەوە

کێڵگەی تەماتە لە شارەزور
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ جوتیاران و خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكانی شارەزوور و پێنجوێن و گەرمیان واڕێككەوتبوین كە بەسەدان دۆنم زەوی شتوكاڵی بەجۆرە تەماتەیەكی بچێنین كە لەدەرەوە تۆوەكەیمان هاوردە كردبوو، بەڵام وەزارەتی تەندروستى ڕێگر بوو لەكارەكەمان.
كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان و ڕەخساندنی بە هەزاران هەلیكار بۆ جوتیاران لە سنورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، ئێمە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان جۆرە تۆوێكی تایبەتی تەماتەم هێناوەتە كوردستان كە زۆر شیاوە بۆ بەرهەمی ئاوەتەماتە و كارگەی دۆشاو، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ جوتیارانی دەشتی شارەزوور و گەرمیان و پێنجوێن و هەڵەبجە ڕێككەوتبوین كە زیاد لە 40 هەزار دۆنم لە زەوییە كشتوكاڵییەكان بەوجۆرە تەماتەیە بچێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەپلانی ئێمەدا هەبوو رەخساندنی زیاد لە چوارهەزار هەلیكار بوو، بەجۆرێك جوتیارەكان زەوییە كشتوكاڵییەكانمان بۆ ماوەیەك پێبدەن لە بەرامبەریشدا ئێمە بەگوێرەی ڕووبەری زەوییەكان پارەیان پێبدەین، جگەلەوەش هەر خودی ئەو خاوەن زەویانە لەسەر زەوییەكانی خۆیان كارمان بۆ بكەن بۆ ئەوەش هەر پارەمان پێدەدان كە ئەمە سودێكی زۆر گەورەی بۆ جوتیاران دەبوو، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی تەندروستی گرفتی بۆ دروستكردوین و ناهێڵێت كارگەكەمان دەستبەكار بكاتەوە.
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی كاركردنماندا چەندین جار لیژنەی تەندروستی هاتوون پشكنینیان بۆ بەرهەمەكانمان كردووە هیچ گرفتێكی نەبووە، هاوكات نمونەی بەرهەمەكانمان لە كوالیتی كۆنتڕۆڵی مەرزی باشماخ و پەروێزخان پشكنینی بۆ كراوە، لەوێش هیچ گرفتێكی نەبووە، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە كە بە بیانووی ئەوەی بەرهەمی ئێمە لە %100 خۆماڵی نییە وەزارەتى تەندروستى بریاربدات بەداخستنى كارگەیەكی ستراتیژی لەم كاتی قەیرانەدا.



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









