تەندروستی عێراق لەبارەی گەشتی دەرەوەی وڵات بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە

SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیارێکی دوێنێی لەبارەی گەشتی دەرەوەی وڵات هەڵوەشاندەوە، کە تیایدا رێگەی بە هاووڵاتیانی عێراق دەدا گەشت بکەن.
ئەمڕۆ پێجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوای رۆژێک لە دەرچونی، بڕیارەکانی دوێنێی هەڵوەشاندەوە، کە تیایدا بڕیاردرا بوو رێگە بە هاوڵاتیان بدرێت گەشت بکەن، بەڵام ئەمڕۆ لە نوسراوێکیدا بڵاویکردەوە رێگە بە هاووڵاتیان نادرێت گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن.
لە بڕیارە نوێکەدا هاتووە، پشکنینی خێرا بۆ سەرجەم شاندەکان و ئەوانەی کە دێنە عێراق دەکرێت، ئەگەر هیچ نیشانەیەکیان نەبوو و ئەنجامی پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو، ئەوا کەرەنتینە دەکرێن و وەزارەتی تەندروستی ئاگاداردەکرێتەوە لەوەی چاودێری تەندروستییان بکات، ئەگەر هەر کەسێکیش نیشانەکەی تێدا دەرکەوت بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
لە بڕیارێکی دیکەدا هاتووە، رێگە بە هاووڵاتییانی عێراقی دەدرێت گەشتبکەن بۆ دەرەوەی عێراق بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیاندا پشکنینیان بۆ بکرێت و لە دەروازەکاندا کەرەنتین بکرێن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە عێراق دەوازە سنوورییەکانی بەڕووی وڵاتانی دراوسێیدا داخستووە و تەنیا بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاردەهێنرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









