بەبێ پشكنین هەزاران دەروێش لە رۆژهەڵاتەوە هاتونەتە پێنجوێن و هێزە ئەمنیەكانیش ڕێگریان لێدەكەن

SNN- عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسە و بەخاكسپاردنی (شێخ محەمەد) رابەری تەریقەتی قادری، بە هەزاران دەروێش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە بە بێ پشكنین هاتونەتە باشووری کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش داوای هێزی زیاتریان كردووە بۆ ڕێگریكردنیان لە چوونیان بۆ شاری سلێمانی.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە مەرزی باشماخەوە بە SNN دراون ئەوە خراوەتە ڕوولە دوانیوەڕۆی ئەمڕووە، ژمارەیەكی زۆر لە دەروێشانی دانیشتووی شارە جیاوازەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان كە بە دوو هەزار دەروێش مەزەندە دەكرێن، لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە هاتونەتە سنووری قەزای پێنجوێن بەبێ ئەوەی رێگە بدەن لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكارە تەندروستییەكانیان بۆ ئەنجامبدەن و پشكنینیان بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە هێزەكانی پاسداران لە دیوی ئێرانەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە و تەنانەت سێ دەروێشییان لێكوژراوە و یەكێكیشیان بە برینداری خۆی گەیاندوەتە مەرزی باشماخ، بەڵام ئەوان سووربوون كە دەبێت بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی (شێخ محەمەد كەسنەزانی)دا بكەن، لەئێستادا ئەو دەروێشانە بە پیادەڕەوەی بەرەو ناو قەزای سەیدسادق كەوتونەتە ڕێ و گەیشتوونەتە ناو سەنتەری قەزاكەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو دەروێشانە بەرپرسانی مەرزی باشماخ داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كردووە كە هێزی ئاسایش و دژە تیرۆریان بۆ ڕەوانە بكەن بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت بگەنە شاری سلێمانی.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









