بنه‌ماڵه‌ى شێخ محه‌مه‌دى شێخ عه‌بدولكه‌ریمى كه‌سنه‌زانى روونكردنه‌وه لەباره‌ى هاتنە ناوەوەی دهروێشهكانیان ده‌ده‌ن

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى بنه‌ماڵه‌ى شێخ محه‌مه‌دى شێخ عه‌بدولكه‌ریمى كه‌سنه‌زانى رایدهگەیەنێت “ئێمه له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه به هه‌موو لایه‌كمان ڕاگه‌یاند بەهۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه پرسه‌ى فه‌رمیمان نابێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه دڵى دروێش و شوێنكهوتوانە سه‌بوورییان نایه‌ت ئه‌گه‌ر دوا ماڵئاوایى له شێخه‌كه‌یان نه‌كه‌ن”.
شێخ سامان به‌رزنجى وته‌بێژى بنه‌ماڵه‌ى شێخ محه‌مه‌دى شێخ عه‌بدولكه‌ریمى كه‌سنه‌زانى بهSNNى ڕاگه‌یاند “سبه‌ى هه‌ینى كاتژمێر یه‌كى پاشنیوه‌ڕۆ ته‌رمى شێخ محه‌مه‌دى شێخ عه‌بدولكه‌ریمى كه‌سنه‌زانى له ئه‌مریكاوه له‌ڕێگەى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا و له‌سه‌ر شانى ده‌روێشان ته‌رمه‌كه‌ى ده‌هێنرێته‌وه دوا مهنزڵگەى و له‌ناو تهكیهكهى خۆى له‌شارى سلێمانى به‌خاك ده‌سپێردرێت”.
لەباره‌ى هاتنە ناوەوەی ئه‌و ده‌روێشانه‌ى لەئێرانهوه هاتنه نێو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، شێخ سامان وتى: “له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه به هه‌موو لایه‌كمان ڕاگه‌یاند به هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه پرسه‌ى فه‌رمیمان نابێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه دڵى ده‌روێش و شوێنكهوتووانە سه‌بورى نایه‌ت گه‌ر دوا ماڵئاوایى له شێخه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، بۆیه ناتوانین ڕێگرى له هیچ كه‌سێك بكه‌ین میوانه‌كانمان له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتوون له وڵاتى ئێرانه‌وه له شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه هاتوون بۆ تهكیەكهى خۆیان و ئێره ماڵى خۆیانه ئێمه به‌كه‌س ناڵێین مه‌یه‌نه ژووره‌وه و هیودارین له‌ژێر ڕێكکاره ته‌ندروستییه‌كان كارئاسانییان بۆ بكرێت”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “هه‌ر كه‌سێك كه ناتوانێت به‌شدارى ئه‌م مه‌راسیمه بكات ئەوا دوای تێپه‌ڕبوونى بارودۆخى كۆرۆنا، لێره مه‌راسیم و مه‌ولوودى گه‌وره ده‌كه‌ین و له‌و كاته‌دا زیكر و پاڕانه‌وه ده‌كرێت”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









