
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN
جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند: “لە شەپۆلی هاتنی دەروێشەکاندا بەرەو هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک نەکوژراوە بەڵام دوو کەس لە دەروێشەکان بە سوکی برینداربوون”.
حسێن خوشئیقباڵ، جێگری پارێزگاری سنە بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی راگەیاندووە: “ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە کوژرانی دەروێشەکان دەکات بە دەستی هێزەکانی سەر سنووری ئێران. هێزە عێراقییەکانی سەر سنووریش تەقەیان بەسەر دەروێشەکاندا کردووە، بەڵام هیچ کەسێک بەرنەکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی قەرەباڵغییەوە دوو لە دەروێشەکان بە سوکی برینداربوون کە یەکێکیان لە نەخۆشخانەی مەریوان و ئەوی دیکەشیان لە نەخۆشخانەی پێنجوێن لەژێر چاودێریدان و بە گشتیش تەندروستیان باشە.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









