هۆكاری رانەگەیاندنی وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ئاشكرا دەکرێت

وێنە: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هۆكاری رانەگەیاندنی مووچەی خانەنشینان ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەوانیش خەرجدەكرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی داراییەوە وەریگرتووە، لەگەڵ ئەوەی وادەی دابەشكردنی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە راگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە لیستی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی لە لێبڕینی لە %21 تەواو بكرێن، ئەوەش بەهۆی زۆری ژمارەی خانەنشینان و نەبوونی وەزارەتێكی تایبەت بە راپەڕاندنی ئیش و كاری ئەو خانەنشینانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ئەو خانەنشینانەی كە لە سەروو 300 هەزار دینار وەردەگرن، ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی وەزارەتەكانی دیكە رێژەی لە %21 لە مووچەكانیان دەبڕدرێت ئەوانەشی لە خوار 300 هەزار دینارەوە مووچە وەردەگرن دەستكاری مووچەكانیان ناكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی دڵنیایی دایە خانەنشینانی هەرێم كە لە دوای تەواوبوونی لیستی مووچەكانیان لە هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەكانیان، چونكە نزیكەی 140 هەزار خانەنشین بڕیاری لێبڕینی لە %21 مووچە دەیانگرێتەوە.
بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی دارایی زیاتر لە 244 هەزار خانەنشین لە هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن كە مانگانە پێویستیان بە زیاتر لە 110 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









