سبهى زیاتر له 144 ههزار خوێندكارى پۆلى 12 بهشدارى تاقیكردنهوهكان دهكهن

دهرمانڕێژكردنى یهكێك له هۆڵهكانى تاقیكردنهوهكان له ههڵهبجه | فۆتۆ: قایمقامیهتى ههڵهبجه
SNN – عەلی حەمە سەعید
وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمڕۆ تیمێكی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە سەرجەم ئەو هۆڵانەی دەرمانڕێژ كرد كە وابڕیارە سبەی دەستبكرێت بە تاقیكردنەوە تیایاندا.
ئەكرەم محەمەد، بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، بە (SNN)ی راگەیاند:” وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خوێندكاران و مامۆستایان، ئەمڕۆ هەینی تیمێكمان دەستمان كرد بە رشتنی دەرمانی دژە میكرۆب و ڤایرۆس لە سەرجەم هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان”.
وتیشى: “لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ سەرجەم هۆڵەكانمان دەرمانڕێژ كرد، هاوكات سبەینێش لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بە هاوكاری رێكخراوی (تایتن) پێداویستی خۆپارێزی لە دەستكێش و دەمامك بۆ مامۆستایان و قوتابیان دابیندەكەین مەرجیشە مامۆستایان و خوێندكاران ئەو هۆكارانەی خۆپارێزی بەكاربهێنن لە پێناو سەلامەتی گشتی و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بە گوێرەی ئامارهكانى وەزارەتی پەروەردە، سبەى بە بەشداری 144 هەزار و 142 خوێندكار دەستدهكرێت بە تاقیكردنەوەكان، بۆ ئەم مەبەستەش دوو هەزار و 338 هۆڵ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئامادەكراون، هاوكات زیاتر لە 51 هەزار خوێندكار لە پارێزگای هەولێر و 40 هەزار لە سلێمانی و 42 هەزار لە پارێزگای دهۆك و دوو هەزار و 600 خوێندكار لە پارێزگای هەڵەبجە و شەش هەزار و 900 خوێندكاریش لە ئیدارەی گەرمیان بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









