فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستى به‌سه‌ر دوو ده‌روازه‌ى سنووریدا گرت

هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا | فۆتۆ: Tanqep
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: به‌هۆى هه‌بوونى گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر ده‌ستمان به‌سه‌ر دوو ده‌روازه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران گرتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌روازه‌ى: مه‌نده‌لى و مونزیرییه له پارێزگاى دیاله گرتووه كه ده‌روازه‌ى سنوورین له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران”.
له‌باره‌ى هۆكارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، “ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه هه‌میشه‌ییه و به‌هۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌وه‌یه كه له‌و دوو ده‌روازه‌یه بوونى هه‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “له ئێستادا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌و ده‌روازانه جێگیر بوون”
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و دوو ده‌روازه سنوورییه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا دیوانی چاودرێری دارایی فیدراڵی عێراق له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى دارایی لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێنان بۆ لێكۆڵینه‌وه له داهات و دۆخى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له بابه‌تى سه‌رجه‌م داهاته ناو نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









