
ئیڵۆن ماسک، وێنە: Reuters
SNN
خاوەنی کۆمپانیای تێسلای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لە یەک رۆژدا شەش ملیار دۆلاری قازانج کرد و پشکی کۆمپانیاکەی بە رێژەی 10.8% بەرزبووەوە، بەهای پشکەکانیشی گەیشتە 286 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیڵۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بوو بە حەوتەمین دەوڵەمەندترین کەس لە جیهاندا.
ماسک بە رێژەی 20.8% پشکی لە کۆمپانیای تێسلادا هەیە و سامانەکەی دەگاتە 60 ملیار دۆلار.
جگە لە کۆمپانیای تێسلا، ماسک خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای سپەیس ئێکسە، هەروەها خاوەنی پشکی کۆمپانیایەکی دروستکردنی تونێلە.
لەدوای ئەو قازانجەی کە کردی، سامانەکەی ماسک لە وارن بەفێتی خاوەنی کۆمپانیای بێرکشایەر هازەوەی زیاتربوو، کە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەبەرهێنەرانی ئەمریکا دادەنرێت.
ئەوەش دوای ئەوەی بەفێت بڕی سێ ملیار دۆلاری لە پشکی کۆمپانیاکەی بۆ بواری خێرخوازی تەرخانکرد.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









