رێگرى له میدیاكاران ده‌كرێت رووماڵى سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى بكه‌ن بۆ سلێمانى

شوێنى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
هه‌رچه‌نده بڕیاره ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دابنێت، به‌ڵام لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌راسیمه‌كه كه له تیمى سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم پێكهاتووه رێگه‌ناده‌ن میدیاكان رووماڵى ئه‌و مه‌راسیمه بكه‌ن، سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنێرى SNN یه‌كێكه له‌و میدیاكارانهى كه رێگرى لێكراوه و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ مه‌راسیمێكى گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت له شارى سلێمانى بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ركى میدیایی خۆمان ویستمان رووماڵى ئاماده‌كارییه‌كانى بابه‌ته‌كه بكه‌ین پێش ده‌ستپێكردنى، به‌ڵام به‌داخه‌وه ستافى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌راسیمه‌كه كه له تیمى خودى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم پێكهاتووه رێگرییانكرد له رووماڵهكهمان و پێیان راگه‌یاندین كه ته‌نیا یه‌ك كه‌ناڵى میدیایی بۆى هه‌یه رووماڵ بكات و هیچ میدیایه‌كى تر بۆى نیه رووماڵ بكات”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN له مه‌راسیمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا ته‌نیا رێگه به كه‌ناڵى (K24) ده‌درێت رووماڵ بكات كه نزیكه له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، له ئێستاشدا له‌ڕێگه‌ى رێكارى ئه‌منى توونده‌وه رێگه به هیچ میدیاكارێك نادرێت رووماڵى ئاماده‌كارییه‌كانى مه‌راسیمه‌كه بكات كه بڕیاره كاتژمێر 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات.
نه‌زاكه‌ت حسێن، سكرتێرى لیژنه‌ى داكۆكى له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “جیاكارى كردن له‌نێوان میدیاكاندا له رووماڵى رووداوه‌كاندا ده‌چێته چوارچێوه‌ى پێشێلكردنى ئازادى كارى رۆژنامه‌وانى”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ئه‌و بابه‌ته به پێشێلكارى ناوده‌به‌ین و هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له راپۆرتى ساڵانهماندا تۆماریدهكهین، بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
33 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
33 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









