ئەفسەرێکی پۆلیس و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى كفرى بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

وێنەی دوو قوربانییەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ڕێژه‌ى مردن به كۆرۆنا گه‌یشته 32 كه‌س و له شه‌وى رابردووشه‌وه سێ كه‌س له نه‌خۆشخانه گیانیان له ده‌ستداوه و له دوێنێشەوه دوو به‌رپرس به كۆرۆنا مردوون.
به‌پێى ئاماره‌كان له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 305 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 32 شیان گیانیان له ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌بوون نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌بووه.
بەپێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا له كه‌لار له شه‌وى ڕابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا سێ كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیانلەدهستداوه كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسه به پله‌ى ڕائید و له پۆلیسى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ده‌وامى كردووه.
وتیشى: “ئێستا تاڕاده‌یه‌ك بارودۆخى نه‌خۆشخانه‌كان له پێشووتر باشتره له ڕووى پزیشك و كارمه‌ند و پێداویستییه پزیشكییه‌كانه‌وه، به‌ڵام كه‌میى شوێن و زۆریى ژماره‌ى تووشبوون هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى گرفته‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
له‌سنوورى گه‌رمیان ڕێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه و دوێنێش له شارى كفرى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى كفرى به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
هاوکات و هەر ئەمڕۆ شه‌ممه 11ى تهمووز به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌رمیان پزیشكێكى دێرینى لەده‌ستدا كه ئه‌ویش د. عومه‌ر حه‌بیب-ه له‌ماوه‌ى ژیانیدا خزمه‌تى به‌رچاوى پێشكه‌ش به گه‌رمیان كرد.
کارمه‌ندێکی ته‌ندروستى دیکەش بەناوی ئەرکان محەمەد مەولود کارمەندی سەنتەری گورچیلە و تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا كه له کارەکەیدا تووشی کۆرۆنا بوو گیانى له ده‌ستدا، ئه‌مه لەكاتێكدایه هه‌ر به‌هۆى كۆرۆناوه یاریده‌ده‌رێكى پزیشكى به‌ناوى “حه‌سه‌ن مه‌جید” گیانى سپاردووه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









