بەبێ رەزامەندی، رێگە نادرێت پشکنینی کۆڕۆنا لە ناوەندە تەندروستییە ئەهلیەکان ئەنجامبدرێت

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-محەمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە و تاقیگە ئەهلیەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکاتەوە، کە بەبێ وەرگرتنی رازەمەندی وەزارەتی تەندروستی بەهیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان ئەنجام بدەن .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (375) ی ئەنجومەنی وەزیران و لە پێناو رێگری زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێت ئەنجامدانی پشکنینی هاووڵاتیان بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە تەنها لەلایەن ناوەندە تەندروستی و تاقیگەکانی حکومەتدا ئەنجام بدرێن و پێویستە لەژێر چاودێری راستەوخۆی وەزارەتی تەندروستیدابێت.
ووتیشی ” بە گوێرەی بڕیارەکە رێگە بەهیچ پشکنینێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نادرێت کە لە نەخۆشخانە و تاقیگە ئەهلیەکان ئەنجام بدرێت تەنیا لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئەو ناوەند و تاقیگە ئەهلیانە رەزامەندی وەزارەتی تەندروستیان هەبێت و بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسای دەکرێنەوە ”
ِباسی لەوەشکرد: لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی یاخود بەرکەوتووی تووشبووانی ڤایرۆسەکە، ئەوا تیمە تایبەتیەکانی تەندروستی راپەڕین خۆیان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدەدەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









